حزبێكی دیكە بایكۆتی هەڵبژاردنەكانی عێراقی كرد

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 ئەمڕۆ حزبی شوعی عێراقی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پێشوەختی راگەیاند، کە بڕیارە رۆژی 10ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت. 

ئەمڕۆ شەممە  24ی تەمموزی 2021  رزا زاهر، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شوعی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راگەیێندراوی کۆمیتەی ناوەندی حزبەکەی خوێندەوە و رایگەیاند، "بەشداریکردن لە هەڵبژاردن هیچ نییە جگە لە پرۆسەی دووبارە بەرهەمهێنانەوەی ئەو سیستەمە سیاسییە، کە سیستەمی پشکپشکێنە و گەندەڵی و هێنانەکایەی قەیرانە."

لەبارەی شێوزی بڕیاردان لە کشانەوەی هەڵبژاردن رزا زاهر ئاماژەی بەوە دا، کۆمیتەی ناوەندی بڕیاریدا بگەڕێتەوە بۆ رێکخستنەکانی حزب بۆ ئەوەی بڕیاری بەکۆمەڵ بدرێت لە رێگەی وەرگرتنی بۆچوونی سەرجەم ئەندامان لەبارەی بەشداریکردن، یاخود بایکۆتکردنی هەڵبژاردن. زۆرینە پشتوانییان لە بایکۆتکردنی هەڵبژاردن کرد. 

هەرەوەها ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندی ئاماژەی بەوەشدا، ژمارەیەکی زۆری ئەندامانی حزب لە پارێزگاکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بەشدارییان لەو راپرسییە کرد.

پێشتر چەند حزب و لایەنی دیکەش کشانەوەیان لە هەڵبژاردن رایگەیاندبوو. رەوتی سەدر دیارترین لایەن بوو کە لە هەڵبژاردنەکان کشایەوە، دوای کشانەوەی سەدریش گومانی زۆر خرایە سەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار