سبه‌ینێ هه‌ڵمه‌تى ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى ئوتومبێلى بێ سه‌ره‌تادا ده‌ستپێ ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سبه‌ینێ کاتژمێر ھه‌شتى سه‌رله‌به‌یانى له 10 شوێنى جیاوازى شارى سلێمانیدا مه‌فره‌زه ھاوبه‌شه‌کانى ده‌زگا ئه‌منیه‌کان پڕۆسه‌ى ده‌ست به‌سه‌راگرتنى ئۆتۆمبێلى تابلۆ ڕه‌ش و بێ سه‌ره‌تا و جام ڕه‌ش و چه‌کى بێ مۆڵه‌ت ده‌ست پێ ده‌که‌ن.
بریاره سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه 25ى ته‌موزى 2021، له 10 شوێنى جیاوازى شارى سلێمانیدا مه‌فره‌زه هاوبه‌شه‌کانى ده‌زگا ئه‌منییه‌کان پڕۆسه‌ى ده‌ست به‌سه‌راگرتنى ئۆتۆمبێلى تابلۆ ڕه‌ش و بێ سه‌ره‌تا و جام ڕه‌ش و چه‌کى بێ مۆڵه‌ت ده‌ست پێبکه‌ن.
سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى رایگه‌یاند:" سبه‌ى یه‌کشه‌ممه مه‌فره‌زه‌کان ھاوبه‌شده‌بن له نێوان ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسى ھاتوچۆ و لیواى پاراستنى سلێمانى و له ده شوێنى شار مه‌فره‌زه داده‌نێن ھیچ که‌س و هیچ ئوتومبێلێک چاوپۆشى لێ ناکرێت به‌تایبه‌ت ئه‌و ئوتومبێلانه‌ى ساڵى رابردوو داخلى ھه‌رێم کراون.
هاوکات به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى ناو شارى سلێمانى له‌چاوپێکه‌وتنێکى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" نزیکه‌ى 19 هه‌زار ئۆتۆمبێلى بێسه‌ره‌تا له هه‌رێمى کوردستاندا هه‌ن و هه‌ر ئۆتۆمبێلێک تابلۆکه‌ى ساخته بێت به دوو ملیۆن دینار سزا ده‌درێت.
عه‌قید سه‌عدوڵڵا عه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى ناوشارى سلێمانى رایگه‌یاند:"ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى سه‌ره‌تایان نییه ژمێردراون نه‌ک تۆمار کرابن، ئه‌وه‌یش وایکرد نرخیان هه‌ندێک به‌رز ببێته‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد زیاتر له 19 هه‌زار ئۆتۆمبێلى بێسه‌ره‌تا له هه‌رێمى کوردستان هه‌ن. له‌ناو سلێمانى نزیکه‌ى سێ هه‌زار ئۆتۆمبێل هه‌ن، له هه‌ولێر نزیکه‌ى هه‌زارو 500 و له دهۆک نزیکه‌ى دوو هه‌زار ئۆتۆمبێل و له هه‌ڵه‌بجه 700 و له گه‌رمیان 900 و له سۆران 9 هه‌زار و له راپه‌ڕین دوو هه‌زارو 600 ئۆتۆمبێلن."
به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى ناوشارى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه دا، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه به قاچاخ هاتون، له‌نێو کۆنتێنه‌رى که‌لوپه‌لى دیکه‌دا داخڵکراون. له چه‌ند رۆژى رابردویشدا چه‌ند که‌سێک له‌سه‌ر قاچاخ له سنوره‌کان ده‌ستگیر کراون.
