گۆران له ساڵیادى دامه‌زراندنیدا په‌یامێک بڵاوده‌کاته‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له یادى دامه‌زراندنى حزبه‌که‌یدا، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێت "بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پڕۆژه‌ى سیاسیه بۆ ئێستا و داهاتوى هه‌رێمى کوردستان، به‌ڵام واقع و دۆخى شێواوى کایه‌ى سیاسیى له عێراق و هه‌رێم ده‌رفه‌تى نه‌داوه وه‌ک پێویست گۆڕانکارییه‌کان بچه‌سپێت."
ده‌قى په‌یامى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان:
٢٥ى ٧ رۆژى ئیراده‌ى گه‌لێک بۆ دادپه‌روه‌ری
هاونیشتیمانیانى کوردستان..
هه‌ڵسوڕاو و گۆڕانخوازانى پێ ئیراده..
(١٢)ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له (٢٥ی٧ی٢٠٠٩)، لیستى گۆڕان له هه‌ڵبژاردنى خولى سێیه‌مى په‌رله‌مانى کوردستان سه‌رکه‌وتنێکى گه‌وره‌ى به پشتیوانى و ده‌نگى خه‌ڵک به‌ده‌ستهێنا. ئه‌و رۆژه له مێژوى هاوچه‌رخى هه‌رێمى کوردستان وه‌ک جه‌ژنى دیموکراسى و دروستبونى هێزێکى مه‌ده‌نى به‌رگریکار له خواست و داواکارییه‌کانى خه‌ڵک ناسرا. هێزێک له رێى سندوقى ده‌نگدان و ململانێى مه‌ده‌نى خه‌باتى بۆ سه‌روه‌رى یاسا، به‌گژداچونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی، دادى کۆمه‌ڵایه‌تی، شه‌فافیه‌ت و به‌رفراوانکردنى ئازادییه‌کان ده‌ستپێکرد. ئه‌مه‌ش بووه وه‌رچه‌رخانێکى سیاسیى گرنگ له نه‌خشه‌ى سیاسیى ھه‌رێمى کوردستان.
ئێمه له‌کاتێکدا ئه‌و یاد و مێژوه پڕشنگداره به بیر خه‌ڵک و گۆڕانخوازانى کوردستان ده‌هێنینه‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌که‌ینه‌وه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پڕۆژه‌ى سیاسیه بۆ ئێستا و داهاتوى هه‌رێمى کوردستان، پڕۆژه‌یه‌ک هه‌ڵقوڵاوى داخوازییه‌کانى هاونیشتمانیان و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى پێداویستیه دیموکراتیه‌کانه، پڕۆژه‌یه‌ک رۆژ دواى رۆژ زه‌رورییه‌تى جێبه‌جێکردنى بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه بنه‌ڕه‌تیه‌کانى هه‌رێمى کوردستان زیاتر ده‌بێت، هه‌ر ئه‌م فاکته‌ره‌ش واى کردوه به‌رنامه‌ى سیاسیى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ببێته خواستێکى گشتگیر و ته‌نانه‌ت ئێستا وڵاتانى هاوپه‌یمانیش فشار بۆ جێبه‌جێکردنى بکه‌ن.
ئه‌زمونى سه‌رکه‌وتوى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستاندا؛ ده‌رخه‌رى چه‌ندین لێکه‌وتى ئه‌رێنى بو له کایه‌ى حوکمڕانى و گۆڕانکارى له نه‌ریتى سیاسیی، له‌وانه به‌ها و نرخى ده‌نگى هاوڵاتیان زیادى کرد، کارکردنى راسته‌وخۆ له‌سه‌ر کێشه و داخوازییه‌کانى خه‌ڵک بوه پێشمه‌رجى کارى سیاسیی، بازنه‌کانى هۆشیارى سیاسیى لاى هاونیشتمانیان فراوان بو، په‌یبردن به ئه‌رک و مافه سه‌ره‌تاییه‌کان به‌ره‌وپێشچو، تا ئاستێکى باش خه‌باتى په‌رله‌مانى و گفتوگۆى کراوه و وتوێژى به‌رده‌وام جێى به ململانێى چه‌کدارى و به‌کاربردنى رێگه‌چاره‌ى توندوتیژى بۆ سه‌پاندنى بیروڕا له‌ق کرد، داکۆکیکردن له ماف و ئازادییه‌کان چووه قۆناغى راسته‌قینه‌وه، ته‌رازوى هێزى خه‌ڵک به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى حیزبه‌کان به‌هێزتر بو.
هاونیشتمانیان و گۆڕانخوازان..
جه‌ژنى دیموکراسى خه‌ڵکى کوردستان له ٢٥ی٧ی٢٠٠٩دا، چیرۆکى سه‌رکه‌وتنى ئیراده‌ى هاوڵاتیان و هه‌مو ئه‌و ده‌نگده‌ر و پشتیوان و هه‌ڵسوڕاوانه‌یه که به‌گیانى به‌رزى نیشتمانى و چاکسازییه‌وه پشتیوانیان له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان کرد، هه‌ربۆیه ئه‌مڕۆ رۆژى شانازییه بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کى زیندو که ده‌توانێت گۆڕانکارى له‌سه‌ر شانۆى سیاسیى بکات و به دیدێکى نه‌ته‌وه‌یى و دیموکراتیانه هه‌نگاو بۆ ئاینده‌یه‌کى پڕشنگدارتر بنێت. بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له ئه‌زمونى ئۆپۆزسیۆنى و له قۆناغى چونه ده‌سه‌ڵاتیش ئامانجى خزمه‌تکردنى خه‌ڵک و جێبه‌جێکردنى به‌رنامه سیاسیه‌که‌ى بو، به‌ڵام واقع و دۆخى شێواوى کایه‌ى سیاسیى له عێراق و هه‌رێم ده‌رفه‌تى نه‌داوه وه‌ک پێویست گۆڕانکارییه‌کان بچه‌سپێت.
هه‌ربۆیه سه‌رکه‌وتنى به‌رنامه‌ى سیاسیى گۆڕان، به‌نده به زیادبونى پشتگیرى جه‌ماوه‌رى و فشارى زیاترى دامه‌زراوه‌کانى چاودێرى و لێپرسینه‌وه بۆ په‌یڕه‌وکردنى چاکسازى گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌ن، هاوکاتیش بۆ به نیشتیمانیکردنى دامه‌زراوه‌کان، بۆ سه‌ربه‌خۆکردنى دادگاکان، بۆ راهێنان و یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیس وه‌ک هێزى نیشتیمانى دابڕاو له حیزب، بۆ شه‌فافیه‌ت له داهات و چۆنیه‌تى خه‌رجکردنی، بۆ حکومه‌تى هاوڵاتى و مامه‌ڵه‌کردنى یاسایى له‌سه‌ر بنچینه‌یى هاوڵاتیبون، بۆ ئازادى تاک و چه‌سپاندنى سیستمى دیموکراتى له‌ناوخۆدا، بۆ به‌هێزکردنه‌وه‌ى په‌یکه‌ره‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى و قه‌واره‌ى سیاسیى ھه‌رێم، بۆ بیناکردنه‌وه‌ى متمانه‌ى ناوخۆیى و به‌هێزکردنه‌وه‌ى تواناکانى به‌ره‌نگارى به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاڵنگارى و مه‌ترسیانه‌ى روبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه.
له‌م یاده پێ شکۆیه‌دا، ئه‌وه‌ش به بیر ده‌هێنینه‌وه نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێکى چاره‌نوسسازى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش له کاتێکدایه که دۆخى سیاسیى و ئیدارى و ئه‌منى و خزمه‌تگوزارى و سه‌قامگیرى عێراق خراپه، له‌ناو ئه‌م هاوکێشه ئاڵۆزه‌دا کێشه بنه‌ڕه‌تیه‌کانى کورد له‌وانه ماده‌ى (١٤٠) و مه‌له‌فه‌کانى پێشمه‌رگه و دارایى و سه‌رچاوه سروشتیه‌کان به چاره‌سه‌رنه‌کراوى و هه‌ڵپه‌سێردراوى ماوه‌ته‌وه، هه‌ربۆیه یه‌کڕیزى ھێزه کوردستانیه‌کان و داڕشتنه‌وه‌ى گوتارى کوردستانى به دیدێکى نیشتیمانى و په‌یڕه‌وکردنى سیاسه‌تێکى هاوسه‌نگ پێویستیه‌کى له پێشینه‌ى ئه‌م قۆناغه‌یه؛ به‌شێوه‌یه‌ک بتوانین بون و پێگه‌ى خۆمان له عێراق و پردى په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه و پێکھاته و نوێنه‌ره‌کانیان به‌هێزتر بکه‌ین، تا به‌و دیده داکۆکى له مافه به ده‌ستھاتوه‌کانى کورد له ده‌ستور و زامنى ژیانێکى شایسته بۆ ھاوڵاتیان بکه‌ین.
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان
٢٤ی٧ی٢٠٢١
