ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێک بڵاوده‌کاته‌وه
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر، به‌هۆى هه‌ڵکشانى تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدان به کۆرۆنا سه‌رجه‌م دامه‌زراوه و فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه حکومییه‌کان و فه‌رمانبه‌رانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێرى ئاگادارکرده‌وه.
راگه‌یه‌ندراوى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر:
یه‌که‌م: پێویسته سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کان و فه‌رمانبه‌رانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، ته‌واوى مه‌رجه ته‌ندروستییه‌کان و رێکاره‌کانى خۆپارێزی، جێبه‌جێبکه‌ن، به‌تایبه‌تى به‌ستنى (ماسک) و دروستنه‌کردنى قه‌ره‌باڵغی، هیچ هاووڵاتییه‌ک بۆ راییکردنى مامه‌ڵه‌کانى بۆى نییه به بێ به‌ستنى (ماسک) بچێته هیچ فه‌رمانگه و داموده‌زگایه‌ک، هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و فه‌رمانگه‌یه‌ک و فه‌رمانبه‌رێک، سه‌رپێچى له‌و بڕیاره بکات، به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسانى ئه‌و فه‌رمانگه‌یه به‌رپرسیارن.
دووه‌م: سبه‌ى یه‌کشه‌مه، یه‌که‌م ڕۆژى ده‌وامکردنى فه‌رمانبه‌رانه، دواى پشووى رۆژانى جه‌ژن، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک سه‌ردانیکردنى فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌کان بۆ مه‌به‌ستى پیرۆزبایى جه‌ژن و رێکخستنى مه‌راسیمى تایبه‌ت به جه‌ژنه پیرۆزه قه‌ده‌غه، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و فه‌رمانگه‌یه‌ک و فه‌رمانبه‌رێک، سه‌رپێچى له‌و بڕیاره بکات، به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسانى ئه‌و فه‌رمانگه‌یه به‌رپرسیارن.
