سبەینێ هەموو هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

بەمەبەستی رێگرتن لە شێوازەكانی قۆپیە لە ناوەند و هۆڵەكانی تاقیكردنەوەكانی ئەمساڵی قۆناغی 12ی ئامادەیی، لە سبەی یەکشەممە تا دوا رۆژی تاقی كردنەوەكان لەکاتژمێر 6:30 بۆ کاتژمێر 10:30ی خولەکی بەیانی، سەرجەم ھێڵەکانی ئینتەرنێت لە ھەرێم رادەگیرێن.

لەسەر داواکاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان و بەمەبەستی رێگرتن لە شێوازەكانی (غش) قۆپیە لە ناوەند و هۆڵەكانی تاقیكردنەوەكانی ئەمساڵی قۆناغی 12ی ئامادەیی، ، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڕیاریداوە بە هەماهەنگی كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت لەكوردستان لە سبەی یەکشەممە تا دوا رۆژی تاقی كردنەوەكان لەکاتژمێر 6:30 بۆ کاتژمێر 10:30ی خولەکی بەیانی، سەرجەم ھێڵەکانی ئینتەرنێت لە ھەرێم رادەگیرێن.

لەدوای کاتژمێر 10:30ی خولەکی بەیانی ھێڵەکانی ئینتەرنێت ئاسایی دەبێتەوە و بەشداربووان دەتوانن سوودمەند بن لە خزمەتگوزاریەكانی ئینتەرنێت.

تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە رۆژی یەکشەممە 25-07-2021 دەستپێدەکات و رۆژی چوارشەممە 18-8-2021 کۆتایی دێت. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار