هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر داوا لە گۆران دەكات بە خۆیدا بچێتەوە
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگاری سلێمانی داوا لە حزبەكەی دەكات بە خۆیدا بچێتەوە و دەڵێت: " گۆڕان پێویستی به به‌خۆداچونه‌وه‌و خۆڕه‌خنه‌كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی لۆژیكی و زانستی و سیاسی خۆی هه‌یه، پێویستی به‌خۆدۆزینه‌وه‌و خۆناسینه‌وه‌و خۆگه‌شه‌پێدانێكی وه‌ها هه‌یه كه بتوانێت هه‌میشه وه‌ك قه‌زییه نه‌ك حیزب، به‌رپرسیارێتی ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره هه‌ڵبگرێت".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ى ته‌موزى 2021 هەڤال ئەبوبەكر ، پارێزگاری سلێمانی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسینێكی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی گۆرانەوە بڵاوكردۆتەوە و ڕایگەیاند:" گۆڕان پێویستیی به به‌خۆداچونه‌وه‌و خۆڕه‌خنه‌كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی لۆژیكیی و زانستیی و سیاسیی خۆی هه‌یه، پێویستیی به‌خۆدۆزینه‌وه‌و خۆناسینه‌وه‌و خۆگه‌شه‌پێدانێكی وه‌ها هه‌یه كه بتوانێت هه‌میشه وه‌ك قه‌زییه نه‌ك حیزب، وه‌ك ئامڕاز نه‌ك ئامانج، وه‌ك خه‌م و خواستی گشتیی نه‌ك تایبه‌تیی، به وتارێكی كۆكه‌ره‌وه نه‌ك په‌رتكه‌ر، ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیی ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره هه‌ڵبگرێت و وه‌ك هێزه سیاسییه ته‌قلیدییه‌كان چاوی له‌سه‌ر زیادكردنی ته‌مه‌نی حیزبیی خۆی نه‌بێت".
دەقی نوسینەكەی هەڤاڵ ئەبوبەكر
بیستوپێنجیحه‌وت، ئه‌و ژمارانه‌ی بوون به‌ناو، بوون به ناوه‌ڕۆك و بوون به ناونیشانی قۆناغێكی نوێ، بوون به جوڵه‌یه‌كی مه‌ده‌نیی سه‌رتاپاگیری ڕه‌وا، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك نوێنه‌رایه‌تیكردنی دۆزی ڕه‌وای نیشتمانیی و وه‌ك پێویستییه‌كی سیاسیی ژیانیی و ژیاریی بۆ گۆڕانكاریی له دۆخی چه‌قبه‌ستوی خود و كه‌س و كۆمه‌ڵ و ژینگه‌و سیستمی گشتیی و مۆدێلی ته‌قلیدیی حیزبڕانیی و حكومڕانیی له كوردستاندا؛ هاته‌كایه‌وه.
له ماوه‌ی ته‌مه‌نی سیاسیی خۆیدا، توانی زۆرترین نه‌خشه‌ڕێگاو پلان و پاكێج و پڕۆژه‌و پێشنیاز، به شێوارێكی یاسایی و دادپه‌روه‌رانه له سه‌ر بنه‌مای لێپرسینه‌وه و شه‌فافییه‌ت و نه‌زاهه‌ت، دور له قۆرخكاریی و هه‌ڵسوكه‌وتی بێباكانه، له پێناوی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵیی و سته‌مكارییدا؛ پێشكه‌شبكات و زۆرترین قوربانیی له پێناوی باوه‌ڕو به‌رنامه‌كانیدا، دور له به‌رژه‌وه‌ندیخوازیی؛ بدات.
تا ئه‌مڕۆ، هیچ به‌رنامه‌یه‌كی سیاسیی تر؛ ستراتیژی وتاری نیشتمانیی گۆڕانی تێنه‌په‌ڕاندووه‌و ڕۆحی گۆڕانكاریش له پنتێكی بچوكی ده‌سته‌یه‌كی زۆر كه‌می گردی زه‌رگه‌ته‌و تاراوگه‌وه؛ چۆته ناو ویژدانی زیندوویی هه‌ر مرۆڤێكی كورد‌و هه‌ر هاووڵاتییه‌كی كوردستان و هه‌ر ته‌وژم و ڕه‌وت و هێزو حیزب و لایه‌نێكی سیاسیی و هه‌ر كایه‌یه‌كی گشتیی و تایبه‌تی وڵات و ڕه‌وه‌ندی كوردیشه‌وه.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ، دوای هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له ئاستی جیهان و ناوچه‌كه‌و عیراق و هه‌رێمی كوردستاندا هاتونه‌ته كایه‌وه، گۆڕان پێویستیی به به‌خۆداچونه‌وه‌و خۆڕه‌خنه‌كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی لۆژیكیی و زانستیی و سیاسیی خۆی هه‌یه، پێویستیی به‌خۆدۆزینه‌وه‌و خۆناسینه‌وه‌و خۆگه‌شه‌پێدانێكی وه‌ها هه‌یه كه بتوانێت هه‌میشه وه‌ك قه‌زییه نه‌ك حیزب، وه‌ك ئامڕاز نه‌ك ئامانج، وه‌ك خه‌م و خواستی گشتیی نه‌ك تایبه‌تیی، به وتارێكی كۆكه‌ره‌وه نه‌ك په‌رتكه‌ر، ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیی ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره هه‌ڵبگرێت و وه‌ك هێزه سیاسییه ته‌قلیدییه‌كان چاوی له‌سه‌ر زیادكردنی ته‌مه‌نی حیزبیی خۆی نه‌بێت، به‌ڵكو به دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دۆخ و قۆناغه‌كه‌وه بێت؛ به دروستكردنی مۆدێلێكی نوێی سیاسیی و حكومڕانیی و ده‌وڵه‌تداریی و هه‌میشه له بیری ئه‌وه‌دا بێت كه هه‌ڵوێستی ڕاست و ئاماده‌یی ڕه‌واو تێكه‌ڵیی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا و نوێنه‌رایه‌تیكردنی خه‌ڵكه خاوه‌نماف و په‌راوێزخراوو دوره‌ده‌سته‌كان و داكۆكیكردن له ڕه‌وایه‌تییه نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، گۆڕان وه‌ك هێزێكی بزاوتنی كۆمه‌ڵایه‌تیی سیاسیی كارا؛ ده‌هێڵنه‌وه، هه‌ر كاتێكیش گۆڕان نه‌یتوانی به كردار؛ گوزارشت له‌و به‌رنامه‌یه بكات، یان كه‌سه‌كان نه‌یانتوانی به ڕه‌فتار؛ گوزارشت له ڕه‌وایه‌تیی گۆڕان بكه‌ن، ئه‌وا مه‌رج نییه بۆ هه‌میشه گۆڕان داكۆكیی له مانه‌وه‌ی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی خواست و پێویستیی خه‌ڵك و قۆناغه‌كه‌دا بكات.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ پیرۆزبێت، تا ئه‌و كاته‌ی پردێكی پته‌و ده‌بێت بۆ گه‌یاندنی هاووڵاتیان به كه‌نارێكی ئارام، به گه‌یاندنی كۆمه‌ڵگا به ژیانێكی باشتر، به گه‌یاندنی حكومڕانیی به حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزارو به گه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت به ده‌وڵه‌تی یاسا، به گۆڕینی حیزبسه‌نته‌ریی به هاووڵاتیسه‌نته‌ریی، به‌گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتداریی به حكومڕانییه‌كی ڕه‌واو ڕه‌شید.
له‌م یاده‌دا پێویسته؛ نه‌وشیروان مسته‌فابین، نه‌ك ته‌نها ڕێبوارێكی ماندوی ڕێگاو ڕێبازی نه‌وشیروان مسته‌فابین.
