نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌کات
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە يادى دوازدە ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا، پیرۆزبایی له عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و ئه‌ندامانی بزووتنەوەکە ده‌کات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی ته‌مموزی 2021، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە يادى دوازدە ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا، پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند:" بزووتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی کاریگەر، ڕۆڵ و سەنگی بەرچاوی لە کایە و پرۆسەی سیاسیی کوردستاندا هه‌یه، ئەو پرۆسەیەی ئەمڕۆ لە هەرکات زیاتر یەکڕیزی و پێکەوەیی لە هەموو لایەک دەخوازێت".
سەرۆكی هەرێمی كوردستان، هیوا دەخوازێت ئەم یاد و بۆنانە ببنە دەرفەتی قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی، پتەوکردنی پەیوەندی و هاوخەباتیی نێوان لایەنەکان، کاری هاوبەش بۆ چارەی قەیران و گرفتەکان بەرەو پاراستنی ماف و ده‌سکه‌وته‌کان و بەدیهێنانی ژیان و گوزەرانێکی باشتر بۆ گەلی کوردستان.
دەقی پەیامەكەی سەرۆكی هەرێم
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌کات
بەڕێز عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، له يادى دوازدە ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا، به گه‌رمی پیرۆزبایی له به‌ڕێزتان و ئه‌ندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی و سەرجەم ئەندام و لایه‌نگرانی بزووتنەوەکەتان ده‌كه‌م.
بزووتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی کاریگەر، ڕۆڵ و سەنگی بەرچاوی لە کایە و پرۆسەی سیاسیی کوردستاندا هه‌یه، ئەو پرۆسەیەی ئەمڕۆ لە هەرکات زیاتر یەکڕیزی و پێکەوەیی لە هەموو لایەک دەخوازێت.
هیوادارم ئەم یاد و بۆنانە ببنە دەرفەتی قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی، پتەوکردنی پەیوەندی و هاوخەباتیی نێوان لایەنەکان، کاری هاوبەش بۆ چارەی قەیران و گرفتەکان بەرەو پاراستنی ماف و ده‌سکه‌وته‌کان و بەدیهێنانی ژیان و گوزەرانێکی باشتر بۆ گەلی کوردستان. دووباره پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
