وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەدات
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:" دۆخی كۆرۆنا زۆر مه‌ترسیداره ".
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم هۆشداریداوه له به‌رزی ئاماره‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆناو ده‌ڵێت: "بەداخەوە رەوشی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر خراپە هەر دوێنێ تا کاتژمێر 12 شەو زۆرترین ژمارەی تووشبووان تۆمارکراوە، ژمارەکە یەکجار زۆرە و زۆرترین تووشبوون لە پارێزگای دهۆکە".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تیایدا هاتووه:"سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 26ی ته‌مموزی 2021، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی گەیشتە شاری دهۆک.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه: لە پلانێکی نوێی چارەسەرکردنی نەخۆشان و دابینکردنی پێداویستی و ئامادەکاری زیاتر و کردنەوەی نەخۆشخانەی دیکەی تایبەت بە وەرگرتنی کۆرۆنا سەردانی دامودەزگاکانی تەندروستی دەکات.
اوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 214 هەزار تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، 192 هەزار و 351 لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و 689 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
