له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری وشكه‌ساڵی هه‌ڵمه‌تێك راده‌گه‌یه‌نرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی هۆشیاری و راگه‌یاندن له ده‌سته‌ی ژینگه راگه‌یاند:" به ئامانجی هۆشیاری زیاتر له سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی وشكه‌ساڵی هه‌ڵمه‌تی"ئاوی بده" راده‌گه‌یه‌نین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مومان كار له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری وشكه‌ساڵی بكه‌ین".
ئەمڕۆ دووشەممە، 26 تەمووزی 2021 لوقمان شێروانی، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی هۆشیاری و راگه‌یاندن له ده‌سته‌ی ژینگه راگه‌یاند: "به ئامانجی هۆشیاری زیاتر له سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی وشكه‌ساڵی ئێمه (هه‌ڵمه‌تی ئاوی بده) راده‌گه‌یه‌نین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مومان كار له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری وشكه‌ساڵی بكه‌ین"
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی هۆشیاری و راگه‌یاندن له ده‌سته‌ی ژینگه ئەوەشی رونكردەوە ئه‌م كاریگه‌رییه بۆ سه‌ر ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كێوی و دار و دره‌خته‌كان زۆره و ئه‌گه‌ر هه‌موان هاوكاربن ده‌كرێت ئه‌م كاریگه‌رییه كه‌م بكه‌نه‌وه به دابینكردنی ئاو بۆ ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كان و ئاودانی دار و دره‌خته‌كان كه مه‌ترسی وشكبونیان له‌سه‌ره.
لوقمان شێروانی ئاماژەی بەوەشکردوە: "هه‌واڵی ئه‌وه‌مان پێ گه‌یشتوه هه‌ندێك كه‌س به نیازی راوكردنی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كێوین له‌و شوێنانه‌ی ئاویان بۆ دابین كراوه، به هه‌مولایه‌ك راده‌گه‌یه‌نین هه‌ر كه‌سێك راوی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كێوی بكات له رێگای پۆلیسی دارستان و ژینگه‌وه سزای یاسایی توند ده‌درێت، بۆیه هیوادارین هیچ كه‌سێك له‌م قه‌یرانی وشكه‌ساڵیه راو نه‌كات و زیان به سروشت و ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كێوی نه‌گه‌یه‌نێت".
