كۆرۆنا لەسلێمانی؛ لە شەو و ڕۆژێكدا شەش توشبوو گیانیان لەدەستدا

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

تەندروستی سلێمانی ئاماری 24كاتژمێری كۆرۆنای بڵاوكردەوە و رایگەیاند، شەش توشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 152 توشبووی دیكەش لە نەخۆشخانەكاندا چارەسەر وەردەگرن.

ئەمڕۆ دووشەممە، 26 تەمووزی 2021  بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكەش، شەش توشبووی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە و 15 توشبووش لەژێری چاودێری چڕدان و 137 توشبووی دیكەش لەسەر ئۆكسجینن.

هەربەپێی ئامارەكە 29 توشبوو داخلی نەخۆشخانە بوون و 21 توشبوو نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و 152 توشبووی دیكەش لە نەخۆشخانەكاندا چارەسەر وەردەگرن.

تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 214 هەزار تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، 192 هەزار و 351 لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و 689 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار