تەندروستی سلێمانی داوای توندكردنەوەی ڕێنماییەكان دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی پێنج رێنماییی بڵاوكردەوە و رایگەیاند :"  هاوڵاتیان دەبێت پابەندبن بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان ".

ئەمڕۆ دووشەممە، 26 تەمووزی 2021  سەباح هەورامی، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند :" بەهۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، داوا دەکەن هاوڵاتیان پابەندبن بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییەتەندروستییەکان لەسەرجەم شوێنە گشتییەکان، هەروەها داوا دەکەن بەرکەوتن کەم بکەنەوەو لەکاتی بونی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێویستە دەست بەجێ سەردانی هەریەک لە کلینیکی ڕاوێژکاری شە هید تاهیر علی والی بە گ و کلینیکی ڕاوێژکاری شەهید د. هێمن بکەن بەهۆی بونی پسپۆڕی تایبەت لەو ناوەندانە.

رێنماییەكانی تەندروستی سلێمانی

1. بەکارهێنانی ڤاکسین لەو جۆرانەی کە لە ئێستادا بە ردەستە.
2. بەکارهێنانی دەستکێش و بەستنی ماسک.
3.خۆبەدورگرتن لە توشبوان و ئەو هاوڵاتیانەی گومانی ئەوەیان لێ دەکرێت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بن.
4.گرنگیدان بە دەست شتن و پاک و خاوێنی و خواردنی خۆراکی تەندروست.
5.مانەوە لە ماڵەوە و دورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار