وه‌زاره‌تى شه‌هیدان ئاگادارییه‌ک ده‌داته زیندانیانى سیاسى

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان زیندانیانى سیاسى ئاگادار ده‌کاته‌وه ده‌توانن له شاره‌کانى خۆیان مینحه‌کانیان وه‌ربگرن و سه‌ردانى هه‌ولێر نه‌که‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 26ى ته‌موزى 2021، وه‌زاره‌تى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که ئه‌و زیندانه سیاسیانه‌ى که ناوه‌کانیان به‌پێى یاساى چاکسازى پشت ڕاستکراوه‌ته‌وه‌و له‌دوومانگى ڕابردوو له‌بانکی( بێخاڵ) له شارى هه‌ولێر مینحه‌کانیان وه‌رگرتووه، بۆ وه‌رگرتنى مینحه‌ى ئه‌م مانگه وه‌کو پێشووتر سه‌ردانى بانکى شاره‌کانى خۆیان بکه‌ن له شاره‌کانى سلێمانى ودهۆک و گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین و زاخۆ و سۆران .
هه‌روه‌ها باسله‌وه‌شکراوه که به‌پێى خشته‌ى ڕاگه‌یه‌نراوى وه‌زاره‌تى دارایى ڕۆژى چوارشه‌ممه ۲٨ /٧ /٢٠٢١ موچه‌ى که‌س وکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و زیندانییانى سیاسى دابه‌ش ده‌کرێت.
به‌پێى یاساى چاکسازى پێداچونه‌وه به دۆسیه‌ى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و زیندانیانى سیاسى ده‌کرێت و هه‌ندێکیان به‌هۆى که‌موکوڕى له دۆسیه‌کانیان له مینحه‌ى مانگانه بێبه‌ش کران.
