بافڵ تاڵه‌بانى: چاکسازیی ده‌که‌ینه به‌ڵگه‌ى ده‌سته‌گوڵى یه‌کێتى بۆ هاووڵاتییان

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان له ده‌باشان له‌گه‌ڵ لێپرسراوى سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌نده‌کانى یه‌کێتى کۆبووه‌وه و تێیدا ئه‌وه‌ى خسته‌روو که چاکسازیی ده‌که‌نه به‌ڵگه‌ى ده‌سته‌گوڵى یه‌کێتى بۆ هاووڵاتییان.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 26ى ته‌موزى 2021، له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا بافڵ تاڵه‌بانى رۆشنایى خسته‌سه‌ر دوایین په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌کان له هه‌رێم و عیراق. هه‌ڵوێست و ستراتیژى یه‌کێتى بۆ کۆى هاوکێشه‌کان روونکرده‌وه‌و جه‌ختى له سیاسه‌تى نیشتمانى و هاوسه‌نگى یه‌کێتى کرده‌وه بۆ پرسه‌کان و پاراستنى یه‌کڕیزى نێو ماڵى کوردى به گرنگ وه‌سفکرد.
له‌باره‌ى به‌رپرسیارێتى رێکخراوه‌یى و حزبى و رۆڵى کادران و ئه‌ندامانى یه‌کێتی، بافڵ تاڵه‌بانى به‌رچاوڕوونى دایه ئاماده‌بووان و ئه‌رکى ئه‌مڕۆى روونکرده‌وه‌و رایگه‌یاند: مه‌ڵبه‌نده‌کان و کادرانى رێکخستن شاده‌مارى یه‌کێتین و ماندووبوونیان جێگاى ستایش و پێزانینه، پێویسته وه‌ک هه‌میشه‌ش کادرو ئه‌ندامانى یه‌کێتى خزمه‌تکارى خه‌ڵک بن و مه‌ڵبه‌ندو ئۆرگانه‌کانیش ببنه‌وه به‌ماڵى راسته‌قینه‌ى حزبایه‌تى و تێکۆشانى سیاسى و رێکخراوه‌یی، به‌بێ جیاوازى پردى په‌یوه‌ندى گه‌یاندنى ده‌نگى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵک بن به یه‌کێتى و حکومه‌ت.
هاوکات بافڵ تاڵه‌بانى به‌لێپرسراوى مه‌ڵبه‌نده‌کانیشى وت: چاوه‌ڕوانیمان لێتان ئه‌وه‌یه حزب و ژیانى سیاسى مه‌ده‌نى ته‌ندروست بکرێته‌وه‌و به‌ڕێگاى راسته‌قینه‌ى یه‌کێتى نوێ‌دا بڕوات.
راشیسپاردن کادران و ئه‌ندامانى هۆشیارى یه‌کێتى له‌م هه‌نگاوانه‌ى چاکسازى له حزب و حکومه‌ت ئاگادار بکه‌نه‌وه و ئه‌و چاکسازییه بکه‌نه به‌ڵگه‌ى ده‌سته‌گوڵى یه‌کێتى بۆ هاووڵاتییان و ده‌ستمایه‌ى سه‌رکه‌وتنى لیستى هاوپه‌یمانى کوردستان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا.
