وەزارەتی كارەبا هاوبەشانی ئاگادار دەكاتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند:" ئاگاداری سەرجەم هاوبەشان دەکەینەوە پابەندی ڕێنماییەکانی وەزارەت بن و پێویسته قەرزەکانیان بدەنەوە ".
ئەمڕۆ سێ شەممە، 27 تەمموزی 2021 وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند:" پێویستە هاوبەشانی کارەبا بۆ دانەوەی قەرزەکانیان پابەندی ڕێنماییەکانی وەزارەت بن، بۆیە ئاگاداری سەرجەم هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە کە قەرزەکانیان بدەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش فەرمانگەکانی کارەبا کارئاسانی بۆ هاوبەشان دەکەن بەشێوەیەک کە بارگرانی داراییان لەسەر دروستنەبێت".
له‌و ڕوه‌شه‌وه وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕایگه‌یاندوه، "لەبەر ڕەچاوکردنی بارودۆخی دارایی، تائێستا کارەبای هیچ هاوبەشێک بەهۆی نەدانی کرێی کارەباوە نەبڕدراوە".
لەدوای هاتنی داعش و قەیرانی دارایی و لێبڕینی موچە لەهەرێمی كوردستان وایكرد زۆربەی زۆری هاوڵاتیان نەتوانن پارەی هاوبەشیكردنی كارەبا ی مانگانە بدەن.
