ئەمینداری یەکگرتوو لەبارەی تونسەوە هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو رایگه‌یاند:" ئەوەی لەتونس ڕویدا، کودەتایە بۆسەر دیموکراسی‌و شەرعیەت‌و ئیدانەی دەکەین".

سەڵاحەدین محەمەد بەھائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتو لەپەڕەی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی:"بەداخەوە وا دەبینین کودەتا بۆسەر ئەزمونی دیموکراسی‌و شەرعیەت لەتونس ئەنجامدرا".

ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه‌: ئەوەی کە لەو وڵاتە ڕویدا ھەڵگەڕانەوەیەکی ئاشکرایەو ھەوڵێکە بۆ لەباربردنی ئەزمونێکی سەرکەوتوو لەو وڵاتەدا.

ئەمینداری گشتی ئەوەشیخستەڕوو:"وێڕای  ئیدانەکردنی ئەو کودەتایە، دەخوازین خەباتگێڕان بەلایەنەکانیانەوە، لەسەروشیانەوە بزوتنەوەی نەھزە، ھەرەس بەکودەتاکە بھێنن بەخۆڕاگری زیاتر سەرکەوتن‌و ئاشتی بەدیبهێنن".

دوێنێ‌ دوشەممە لەپێشهاتێکی نوێدا سوپای تونس ڕێگریکرد لەوەی بچنە نێو پەرلەمان، سەرۆکی پەرلەمانیش بڕیارەکانی سەرۆک  بە"کودەتا" بەسەر پەرلەماندا دەزانێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار