"نابێت پارە وەربگیرێت لەلایەن کۆمپانیاکانەوە لەکاتی فرۆشتنەوەی یەکەکانی نیشتەجێبوون"

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" وەبەرهێنەرانی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون ئاگاداردەکەینەوە لەکاتی گۆڕینی گرێبەست و کڕین و فرۆشتنی یەکەکان لەلایەن هاوڵاتیانەوە نابێت پارە لەکەس وەربگیرێت، بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایی بەرامبەرییان دەگیرێتەبەر".

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لەدوایین بڕیاریدا کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگاکانی کردووە، ئاماژەی بەوەکردوە، وەبەرهێنەرانی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون ئاگادار بکەنەوە کە ئەو پرۆژە نیشتەجێبوونانەی تەملیک نەکراون، لەکاتی گۆڕینی گرێبەست و کڕین و فرۆشتنی یەکەکان لەلایەن هاوڵاتیانەوە نابێت پارە لەکەس وەربگیرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە: "تەنانەت پارەی پارێزەرانیش نابێت فەرز بکرێت لەسەریان، بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر وەبەرهێنەرانی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دەگیرێتەبەر".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار