عێراق: ئەمریکا دڵنیایی پێداوین هەموو یەدەک و پارەکانمان پارێزراون

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

بانکی ناوەندی عێراق  رایگه‌یاند:" ئەمریکا دڵنیاییان بە پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق دا کە هەموو یەدەک و پارەکانی بانکەکە پارێزراون؛ بۆیە هیچ لایەنێک ناتوانێت بلۆکیان بکات".

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، 27 تەمموزی 2021 بانکی ناوەندی عێراق، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "دڵنیاییان بە پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق دا کە هەموو یەدەک و پارەکانی بانکی ناوەندیی عێراق بەپێی یاساکانی ئەمریکا پارێزراون؛ بۆیە هیچ لایەنێک نەتوانێ بلۆکیان بکات، ئەوان بەڵێنیشیان دا کە لە بانکە ناوەندییەکان و وڵاتانی دیکەش بەرگری لە پارە و یەدەکی عێراق دەکەن و کەس ناتوانێ دەستیان بۆ ببات."

لەراگەیاندراوەكەشدا هاتووە، عێراق لە ماوەیەکی کەمی داهاتوودا هەموو پارەی قەرەبوو و سووی کەڵەکەبووی سەری کە هی پێش ساڵی 2003 ـێن دەداتەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی هەڵگرتنی پارێزبەندی نێودەوڵەتی لەسەر پارەکانی عێراق لە وڵاتانی جیهان؛ بۆیە دەکرێ بەشێک لە خاوەن قەرزەکان کە لایەنن یان کۆمپانیا هەوڵی دەستگرتنەسەری پارەکانی عێراق لە دەرەوە بدەن.

مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ئێستا لە ئەمریکایە؛ لە چوارچێوەی شاندی یاوەری سەرۆکوەزیرانی عێراق کە پێش دوو رۆژ گەیشتە ئەمریکا بۆ تەواوکردنی گەڕی چوارەم و کۆتایی گفتوگۆی ستراتیژی لەنێوان عێراق و ئەمریکا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار