لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا چەند بڕیارێکی ڕاگەیاند

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی ڕاگەیاند و وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند:" بڕیارەکان لە بەرژەوەندی هاونیشتمانیانە".
ئەمڕۆ سێ شەممە، 27 تەمموزی 2021 لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا کۆبووەو. جوتیار عادل، وتەبێزی حکومەتی هەرێم، ڕایگەیاند:" بڕیاردا لەم قۆناغەی ئێستادا قەدەغەی گشتی و سنووردار رانەگەیەندرێت".
وتەبێزی حکومەتی هەرێم ڕاشیگەیاند :"ئەو كەسانەی لە شوێنی ئایینی، مۆڵ، هۆتێل، كاردەكەن، دەبێت ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتبێت".
جوتیار عادل، ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان مەترسیدارە و لە رەنگی نارنجییەوە بۆ رەنگی سوور دەڕۆین. وتیشی، "ئەگەر دۆخەکە خراپتر ببێت و تەشەنە بکات، ئەوا هەموو بژارەکان بە قەدەغەی هاتووچۆی گشتییەوە لەبەردەستی لیژنەکەیە.
هاوكات بڕیاردراوە هەموو فەرمانبەرانی حکومەت ڤاکسین وەربگرن و بە ماسکەوە دەوام بکەن، هەر فەرمانبەرێکیش جێبەجێی نەکات، رێکاری دژ دەگیرێتەبەر.
رێکارەکان بۆ ماوەی هەفتەیەک دەبن و لیژنەکە لە 3-8-2021 جارێکی دیکە کۆدەبێتەوە.
