ده‌قى بڕیاره‌کانى لیژنه‌ى باڵاى روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى کۆرۆنا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى لیژنه‌ى باڵاى روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى کۆرۆنا ژماره‌یه‌ک بڕیار ده‌رچوه و له‌باره‌ى راگه‌یاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆشه‌وه هه‌مو ئه‌گه‌ره‌کان کراوه‌ن له‌به‌رده‌م لیژنه‌که‌دا وه‌ک پێشتر وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم باسى کرد.
ده‌قى بڕیاره‌کان:
یه‌که‌م: پێویسته شوێنه ئایینیى و بازاێ و مۆڵ و دوکاندار و شوێنه گه‌شتیارییه‌کان و چێشتخانه و کافترا و ھۆتێل و مۆتێله‌کان، کارمه‌ندانه‌کانیان ڤاکسین به‌کاربھێنن، یان تێستى 72 کاتژمێرى پێ بێت. لێژنه‌کان به دواداچوونى بۆده‌که‌ن و ھه‌ر شوێنێک سه‌رپێچى بکات سزا ده‌درێت و شوێنه‌که‌ى داده‌خرێت.
دوه‌م: پێویسته ھه‌موو فه‌رمانبه‌رانى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان، ڤاکسین وه‌ربگرن و به ماسکه‌وه ده‌وام بکه‌ن، ھه‌ر فه‌رانبه‌رێک رێکاره‌کان جێبه‌جێ نه‌کات، ئه‌وه به‌پێى یاساى به‌رزه‌فتى فه‌رمانبه‌ران مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌کرێت، لیژنه‌ى ھاوبه‌شى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى و ناوخۆ و فه‌رمانگه‌ى ھه‌ماھه‌نگیى و به دواداچوونیش ھه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ جێبه‌جێکردنى رێکاره‌کان له گشت داموده‌زگاکانى حکومه‌ت ده‌کات.
سێیه‌م: رێگه نادرێت به ھیچ که‌شتیارێک بێته ناو ھه‌رێمى کوردستان ئه‌گه‌ر ڤاکسینى وه‌رنه‌گرتبێت یان تێستى 48 کاتژمێرى پێ نه‌بێت.
چواره‌م: ھه‌ر کۆمپانیایه‌کى گه‌شتیارى ده‌رکه‌وت تێستى ساخته‌ى پێیه، ئه‌وه ئه‌و کۆمپانیایه له گه‌شتکردن بۆ ھه‌رێمى کوردستان قه‌ده‌غه ده‌کرێت
پێنجه‌م: سه‌پاندنى به‌ستنى ماسک له داموده‌زگاکانى حکومه‌ت و شوێنه گشتیى و گه‌شتیارییه‌کان ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ش ڤاکسینیان وه‌رگرتوه
شه‌شه‌م: قه‌ده‌غه‌کردنى به ته‌واوه‌تى ھه‌مو کۆێ و کۆبونه‌وه و کۆنفرانسه‌کان و چونه سه‌رقه‌بران.
حه‌وته‌م: مه‌له‌وانگه و شوێنه وه‌رزشییه‌کان کراوه‌بن به مه‌رجى جێبه‌جێکردنى رێکاره ته‌ندروستییه‌کان.
هه‌شته‌م: ھۆڵى سینه‌ماکان له گشت مۆڵ و بازاڕه‌کان به داخراوى ده‌مێنێته‌وه.
نۆیه‌م: داخستنى ته‌واوى ھۆڵى بۆنه و ئاھه‌نگ و مه‌راسیم و ھۆڵه‌کانى ناو ھۆتێله‌کان
ده‌یه‌م: دانانى پرسه به ھه‌مو شێوه‌یێک قه‌ده‌غه‌یه و ھه‌ر که‌سێک پابه‌ند نه‌بێت به بڕێک پاره سزا ده‌درێت و لیژنه‌کانى قائیمقامیه‌تیش به دواداچوون بۆ جێبه‌جێکردنى ده‌که‌ن
یازده‌یه‌م: شوێنه ئایینییه‌کان به جێبه‌جێکردنى رێکاره ته‌ندروستییه‌کان کراوه ده‌بن و ھه‌ر شوێنێک پابه‌ند نه‌بێت ئه‌وه سزا ده‌درێت و داده‌خرێت.
دوازده‌یه‌م: ژوه‌رى ئۆپه‌راسیۆن له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان ده‌بێت ئه‌م رێکارانه وه‌ک خۆیان جێبه‌جێبکه‌ن و ده‌سته‌ڵاتیشیان پێ ده‌درێت ئه‌گه‌ر پێویست بێت رێکاره‌کان توندتر بکرێت.
سێزده‌یه‌م: لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى کۆڕۆنا داوا له میدیاکان ده‌کات ھاوکار بن له ھۆشیارکردنه‌وه‌ى ھاووڵاتییان.
چواره‌ده‌یه‌م: ئه‌م رێکارانه بۆ ماوه‌ى ھه‌فته‌یێک ده‌بێت و لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى کۆرۆنا له رۆژى 3-8-2021 جارێکت دیکه کۆده‌بێته‌وه و ھه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پرسى کۆرۆنا له ھه‌رێمى کوردستان ده‌کات.
