که‌سێکى دیکه هاوشێوه‌ى سلێمان هه‌ڵشۆیى ملیۆنێک دۆلارى هاوڵاتیان ده‌بات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هاوشێوه‌ى دۆسیه‌ى سلێمان هه‌ڵشۆیی، نزیکه‌ى 80 که‌س ملیۆنێک دۆلار به بڕى جیاواز ده‌ده‌نه که‌سێک که بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى کردووه "بازرگانى نه‌وت و گاز"ه، له‌ئێستادا هه‌ڵهاتووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ى ته‌موزى 2021، به‌شێک له‌و هاوڵاتیانه‌ى پاره‌یان داوه به ئیبراهیم قادر ناسراو به "برایم گه‌وهه‌ر" له‌ناحیه‌ى سه‌نگه‌سه‌رى سنورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نوسیدا رایانگه‌یاند، ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر ئیبراهیم قادر پێى وتون ئه‌و "خاوه‌ن کۆمپانیا و بازرگانى نه‌وت و گازه، هه‌روه‌ها چه‌ندین موڵک، شوقه و کارى دیکه‌ى بازرگانى هه‌یه و خاوه‌نى سه‌رمایه‌کى زۆره، وه‌ک بازرگان‌یش مۆڵه‌تى له‌حکومه‌تى هه‌رێم هه‌یه".
هه‌روه‌ها راشیانگه‌یاند ئه‌وانه‌ى پاره‌یان داوه به "برایم گه‌وهه‌ر" ژماره‌یان زیاتر له 80 که‌س ده‌بێت و ئه‌و پاره‌یه‌یان به‌مه‌به‌ستى قازانجکردن راده‌ستى ناوبراو کردوه بڕه‌که‌ى له‌نێوان دوو هه‌زار تا چل هه‌زار دۆلار بووه و به‌شێکى دیکه‌شیان زه‌وى کشتوکاڵی، خان‌و و ئۆتۆمبێلیان پێ فرۆشتوه.
ئه‌و هاوڵاتیانه ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕو، له‌پۆلیسى راپه‌ڕین سکاڵایان تۆمارکردوه چونکه ئه‌و بازرگانه له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه پاره‌که‌یانى خواردوه و هه‌ڵاتوه، داواش له‌حکومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان ده‌که‌ن تا یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى چاره‌نوسیان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى مافه‌کانیان، سامانى فه‌رمى ئه‌و بازرگانه گلبده‌نه‌وه.
مانگى 12ى ساڵى رابردوش که‌سێکى دیکه به‌ناوى سلێمان ئیسماعیل سلێمان ناسراو به سلێمان هه‌ڵشۆیی، مایه‌پوچبونى خۆى راگه‌یاند، به وته‌ى به‌شێک له‌وانه‌ى قه‌رزیان لاى سلێمانه، ئه‌و بازرگانه به‌شێوازى قیست ئۆتۆمبێل، ده‌مانچه، ئاژه‌ڵ و که‌لوپه‌لى دیکه‌ى وه‌رگرتوه و پێى وتون، دواى چه‌ند مانگێک پاره‌یه‌کى زیاتریان پێ ده‌دات.
