گیان له‌ده‌ستدان به کۆرۆنا له‌هه‌رێم به‌رزترین ئاست تۆمار ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردودا، دوو هه‌زار و 250 توشبووى کۆرۆنا تۆمارکراوه و 19 توشبوى په‌تاکه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم ئامارێکى نوێى کۆرۆناى بڵاوکرده‌وه و تێیدا هاتوه، له‌دوێنێوه 17 هه‌زار و 641 حاڵه‌تى پشکنین ئه‌نجامدراوه و له‌و ژماره‌یه‌ش ده‌رکه‌وتوه دوو هه‌زار و 250 که‌س هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌که‌ن، به‌وه‌ش کۆى ژماره‌ى توشبوان له‌هه‌رێمى کوردستان گه‌یشته 220 هه‌زار و 815 حاڵه‌ت.
هاوکات ئه‌وانه‌ى به‌هۆى کۆرۆناوه له‌هه‌رێمى کوردستان یانیان له‌ده‌ستداوه به کۆى گشتى گه‌یشته چوار هه‌زارو 721 که‌س.
ده‌قى راگه‌یه‌نراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان:
هاوکات وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٢ هەزار و ١٨٥ کەس تووشی کۆرۆنا بووە، ٧١ تووشبووش گیانی لە دەستداوە کە حاڵەتی گیان لە دەستدانی تووشبووانی کۆرۆنای شارەکانی هەرێم لە پێش شارەکانی عێراقەوەیە.
