داوا له حکومه‌تى هه‌رێم ده‌کرێت پله به‌رزکردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێبکاته‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پله به‌رزکردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌پێى یاسا دیاریکراوه به‌ڵام له‌ساڵى 2016ه‌وه به‌نایاسایى راگیراوه، بۆیه پێویسته له‌گه‌ڵ باشتربونى دۆخى دارایى پله به‌رزکردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رانیش ده‌ستپێبکاته‌وه.
عه‌لى حه‌مه ساڵح، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له‌نوسراوێکدا که‌ئاڕاسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى کردوه باسى له‌وه‌شکردوه، ساڵى 2018 حکومه‌تى هه‌رێم جیاوازى پۆلێن و پله به‌رزکردنه‌وه‌ى دادوه‌رانى بۆ ساڵانى 2015، 2016و 2017 گه‌ڕانده‌وه، به‌ڵام بڕیاره‌که مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى نه‌گرته‌وه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار