لە پارێزگای دهۆك بەستنی ماسك كرایە ناچاری

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

پارێزگاری دهۆک رایگه‌یاند:" دوای بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا، بەستنی دەمامک بۆ هەموو کەسێک ناچارییە".

ئەمڕۆ، چوارشەممە، 28 تەمموزی 2021، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، رایگه‌یاند:" پێویستە سەردانکردنی هەموو شوێنەکان بە دەمامکەوە بێت".

هاوكات ئەفراسیاب مووسا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک رایگەیاند:" ژمارەیەکی بەرچاوی منداڵ و گەنج لە دهۆک تووشی کۆرۆنا بوون و لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 1517 تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگاکە دەستنیشانکراون و 12 کەسیش بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدستداوە".

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی ، زۆرترین تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆک بووە. لە کۆی سێ هەزار و 250 تووشبوو لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هەزار و 364 تووشبوویان لە پارێزگای دهۆک بوون.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار