هاوپەیمانی نێودەوڵەتی 100 هەمەرو ئوتۆمبێلی سەربازی رادەستی پێشمەرگە دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ماوەی سێ ڕۆژدا زیاتر لە 109 هەمەر و ئۆتۆمبێلی سەربازیان رادەستی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان کردووە .
کۆلۆنێل تۆد بورۆوس، جێگری بەڕێوەبەری گرووپی راوێژکارانی سەربازی لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ 59 ئۆتۆمبێلیان رادەستی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان کردووە و، بەردەوام دەبن لە پێدانی راوێژ و پاڵپشتیکردنی "پێشمەرگەی هاوبەشمان" بۆ تێکشکاندنی داعش.
هاوكات دوو رۆژ پێش ئێستا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی 50 هەمەری سەربازیی، سێ تانکی ئاو و 25 بارهەڵگری مامناوەندی رادەستی هێزەکانی پێشمەرگە کرد.
لەو بارەوە سەنتەرى ميديای وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لە درێژەی ئەو کۆمەک و هاوکارییانەی هاوپەیمانان پێشکەش بەهێزی پێشمەرگەی کوردستانی دەکەن، بەشێک لەو هاوکارییانە گەیشتنە دەست هێزەکانی پێشمەرگە و لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان واژووی پێدان و وەرگرتنی ئەو هاوکاریانە لە لایەن هاوپەیمانان و وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا".
ئەم پرۆگرامی هاوکاری و پڕچەککردنەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە ساڵی 2014ـەوە دەستی پێکردووە و بەردەوام هێزەکانی هاوپەیمانان کۆمەک هاوکاری پێشمەرگەیان کردووە.
