حکومه‌ت بریاریدا قه‌زاى سۆران و زاخۆ ببنه ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ
حکومه‌ت له‌باره‌ى مووچه‌وه جارێکى دیکه دڵنیایى ده‌دات که مووچه‌ى ته‌واو ده‌درێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌مڕۆ کۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا و تێیدا سه‌رۆکى حکومه‌ت بریاریدا قه‌زاکانى سۆران و زاخۆ ببنه ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ هاوشێوه‌ى ئیداره‌ى راپه‌رین و گه‌رمیان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ى ته‌موزى 2021، به سه‌رپه‌رشتى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت، کۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه به‌ڕێوه‌چوو، که بڕیاردرا هه‌ردوو قه‌زاى سۆران و زاخۆ بکرێن به دوو ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ، جه‌ختیشى کرده‌وه له پێدانى موچه به‌بێ پاشه‌که‌وت.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى حکومه‌تى هه‌رێم:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان، به سه‌رۆکایه‌تى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و ئاماده‌بونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌ن، کۆبوه‌وه، له بڕگه‌ى یه‌که‌مى کۆبوونه‌وه‌که‌دا، سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران، تیشکیان خسته سه‌ر هه‌وڵه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ى داهاته ناوخۆییه‌کان.
سه‌رۆکى حکومه‌ت جه‌ختى له‌وه کرده‌وه، حکومه‌تى هه‌رێم هه‌مو هه‌وڵێک ده‌خاته‌گه‌ێ له پێناو ڕێکخستنه‌وه‌ى داهاتى گشتى به ئامانجى دابینکردنى موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان که کارى هه‌ره له پێشینه‌ى حکومه‌ته"، لایخۆیه‌وه جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت دوپاتیکرده‌وه، که مه‌به‌ستى سه‌ره‌کى له ڕێکخستنه‌وه‌ى داھاته‌کان و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌یان، خزمه‌تکردنى ھاوڵاتیانه و داواشى له‌وه‌زاره‌ته‌کان کرد، ھاوکار بن بۆ ڕێکخستنه‌وه و سه‌رخستنى ئه‌و پڕۆسه‌یه.
له بڕگه‌ى دوه‌مى کۆبونه‌وه‌که‌دا، سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستی، ڕاپۆرتێکى ده‌رباره‌ى دۆخى ته‌ندروستى و زیادبونى به‌رچاوى که‌یسه‌کانى توشبون به ڤایرۆسى کۆرۆنا له هه‌رێمى کوردستان و به‌رزبونه‌وه‌ى ژماره‌ى مردوان به‌م په‌تایه و ڕێکاره‌کانى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ته‌شه‌نه‌کردنى کۆرۆناى خسته‌ڕو، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختى له جێبه‌جێکردنى ئه‌و ڕێکاره خۆپارێزیانه کرده‌وه که له دوا کۆبونه‌وه‌ى لێژنه‌ى باڵاى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى په‌تاى کۆرۆنا بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه، به‌جۆرێک که هاوسه‌نگى نێوان بژێو و کارى هاووڵاتیان و پاراستنى ته‌ندروستییان ڕه‌چاو بکرێت.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وێڕاى ده‌ستخۆشى له هه‌وڵه‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و پزیشک و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى کۆرۆنا و پشتگیریکردنى پڕۆژه‌ى فریاگوزارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ڕێکاره‌کانى لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى کۆرۆنا، داواش له کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌کات که هاوکارى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن له دابینکردنى ڤاکسین بۆ دانیشتووانى هه‌رێ.
له بڕگه‌ى سێیه‌مى کۆبونه‌وه‌که‌دا، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێشنیارى کرد که هه‌ردو قه‌زاى سۆران و زاخۆ ، بکرێن به ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ، سه‌رۆکى حکومه‌ت ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که سۆران و زاخۆ، دو ده‌ڤه‌رى گه‌وره و به‌رفراوان و گرنگن و بونیان به ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ ، کارئاسانى زۆر بۆ هاووڵاتیانى ئه‌و دوو ده‌ڤه‌ره ده‌کات.
هه‌ر له کۆبونه‌وه‌که‌دا ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆ، باسى له بنه‌ما یاسایى و کارگێڕییه‌کانى بونى هه‌ردو ده‌ڤه‌رى سۆران و زاخۆ کرد به ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى له سه‌ر دروستکردنى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ له سۆران و زاخۆ دا و وه‌زاره‌تى ناوخۆ و وه‌زاره‌ته یه‌یوه‌ندیداره‌کانى ڕاسپارد که ڕێکارى یاسایى و کارگێڕى پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ جێبه‌جێکردنى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران.
له بڕگه‌یه‌کى دیکه‌ى کۆبونه‌وه‌که‌دا، گفتوگۆ ده‌رباره‌ى دیارده‌ى هه‌ڵگرتنى چه‌کى بێ مۆڵه‌ت کرا، سه‌رۆکى حکومه‌ت ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که ئه‌م دیارده‌یه، زۆر مه‌ترسیداره و پێویسته به زوترین کات کۆتایى پێ بهێنرێت و نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ک، ڕێگه‌ى پێ بدرێت و ده‌بێ هه‌ڵگرتنى چه‌ک و فرۆشتنى چه‌ک، به‌پێى مۆڵه‌ت بێت و به یاسا ڕێگه پێدراو بێت و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆوه تۆمارکراوبن، پاشان وه‌زیرى ناوخۆ پڕۆژه یاسایه‌کى تایبه‌تى له‌مباره‌یه‌وه خسته‌ڕو و ئاماژه‌ى به کۆمه‌ڵێک پێشنیار کرد بۆ کۆتاییهێنان به‌م دیارده ترسناکه.
له بڕگه‌یه‌کى دیکه‌دا، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کانى ڕاسپارد که ده‌ست به ئاماده‌کارى پێویست بکه‌ن بۆ دابینکردنى سووته‌مه‌نى بۆ هاووڵاتیان له وه‌رزى زستان، له کۆتاییدا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێشوازى ده‌کات له ده‌رئه‌نجامى چواره‌مین دایه‌لۆگى ستراتیجى نێوان عێراق و ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا به ئاراسته‌ى بره‌ودان به په‌یوه‌ندى هاوبه‌ش له سه‌ر بنه‌ماى شه‌راکه‌تى ستراتیجى له سه‌رجه‌م ئه‌و بوارانه‌ى جێگه‌ى بایه‌خى هه‌ردولان به هه‌رێمى کوردستانیشه‌وه.
