سێ هه‌زارو 468 که‌سى دیکه له‌هه‌رێم تووشى کۆرۆنا بوون

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند له ماوه‌ى 24کاتژمێرى رابردوودا، 17 هه‌زارو 591پشکنینى نوێى کۆرۆنا ئه‌نجام دراون و له‌و ژماره‌یه سێ هه‌زارو 468 که‌سى دیکه تووشى کۆرۆنا بوون و 19 که‌سى دیکه گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئاماره‌کانى کۆرۆنا له‌هه‌رێمى کوردستاندا له زیادبونیایه‌و به‌رپرسانى ته‌ندروستى هه‌رێم داوا له‌هاوڵاتیان ده‌که‌ن بچن ڤاکسین وه‌ربگرن و رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان جێبه‌جێ بکه‌ن.
دوێنێ سێشه‌ممه 27ى ته‌موز لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌رووبونه‌وه‌ى کۆرۆنا کۆبوویه‌وه‌و تێیدا سه‌ره‌راى توندکردنه‌وه‌ى رێکاره‌کان، بریاریاندا رۆژى 3ى ئاب جارێکى دیکه کۆببنه‌وه بۆ بریاردان له‌سه‌ر پێشنیارى راگه‌یاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار