نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا 74 دۆلارە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئەمڕۆ پێنجشهممه 29ی تهمموزی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 74 دۆلار و 8 سەنتە.
هاوکات لە بۆرسەی بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 72 دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رۆژی 25ی مانگی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە 76 دۆلار و حەوت سەنت بەرزبووەوە.

بابهتی پهیوهندیدار