هەلیکۆپتەرێک لە خورماتوو کەوتەخوارەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لە سنووری خورماتوو هەلیکۆپتەرێکی سوپای عیراق کەوتە خوارەوە. سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکە سێ کەس بوون گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکە کاتژمێر دوو بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی تەمموزی 2021، لە نزیک گوندی جەرداغڵی لەسنووری ئامرلی سەر بەشارۆچکەی خورماتوو روویداوە، ھەلیکۆپتەرێکی سەربازیی ھێزی ئاسمانی عیراق بووە و سێ ئەفسەر کە ستافی ھێلیکۆپتەرەکە بوون گیانیان لەدەستداوە.
ھێشتا ھۆکاری کەوتنە خوارەوەکە روون نەبوەتەوە، بەڵام ھێزە ئەمنییەکان چونەتە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوتووە کە بە ھۆی کەوتنە خوارەوەی ھێلیکۆپتەرەکە سێ ئەفسەر گیانیان لەدەستداوە کە ستافی ھەلیکۆپتەرەکە بوون و یەکێکیان پلەی عەقیدە و دوانی دیکەشیان پلەیان رائیدە.

بابهتی پهیوهندیدار