ئه‌مڕۆ ده وه‌زاره‌ت و ده‌سته مووچه وه‌رده‌گرن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ زۆرترین وه‌زاره‌ت و ده‌سته مووچه وه‌رده‌گرن.
به‌پێی خشته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كه پێشتر بڵاویكردووه‌ته‌وه، تیایدا هاتووه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29ی ته‌مموزی 2021، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، وه‌زاره‌تی داد، وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، وه‌زاره‌تی پلاندانان، وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و وه‌زاره‌تی كاره‌با، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ده‌سته‌ی ژینگه، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ده‌زگای مین دابه‌شده‌كرێت.
مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم لێبڕینى له‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران هه‌ڵگرت‌و ڕایگه‌یاند، له‌م مانگه‌وه لێبڕین نامێنێت، هاوكات شه‌وى ڕابردوش وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكرد، له‌ماوه‌ى 4 بۆ 6 ڕۆژدا موچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت‌و ده‌سته‌و سه‌رۆكایه‌تیه‌كان دابه‌شده‌كرێت.
