نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى تايەفه‌ى ئه‌رمه‌نى کۆچی ئه‌رمه‌نه‌کان تاوتوێ ده‌كات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى تايەفه‌ى ئه‌رمه‌نى ئه‌رتۆدۆكس له عێراق و ئه‌ميندارى گشتي ئه‌نجوومه‌نى سه‌رۆكانى تايه‌فه مه‌سيحييه‌كان دۆخی ئه‌منی که بووه‌ته هۆی کۆچی ئه‌رمه‌نه‌کانی عێراق بۆ ده‌ره‌وه تاوتوێ ده‌كەن.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له مه‌تران ئاڤاك ئاسادۆریيان سه‌رۆكى تايەفه‌ى ئه‌رمه‌نى ئه‌رتۆدۆكس له عێراق و ئه‌ميندارى گشتي ئه‌نجوومه‌نى سه‌رۆكانى تايه‌فه مه‌سيحييه‌كان له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كەدا دۆخى تايه‌فه‌ى ئه‌رمه‌ن و مه‌سيحييه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گرنگي به‌شداریى و هاوبه‌شي ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق له كايه‌كانى به‌ڕێوه‌بردن و پرۆسه‌ى سياسيى وڵات، دۆخى كه‌نيسه‌كان و پاراستنى تايبه‌تمه‌ندى و مافه‌كانيان، مه‌ترسییه‌کانی داعش و هه‌ڵبژارده‌کانی داهاتووی عیراق، تاوتوێ كران.
هەروەها بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌تران ئاسادۆریيان باسى له دۆخ و ره‌وشى ژيانى ئه‌رمه‌نه‌كانى كوردستان و به‌سه‌رکردنه‌وه‌یانی كرد كه گه‌وره‌ترين ژماره‌يان له زاخۆيه، هه‌روه‌ها تیشکی خسته‌سه‌ر دۆخی ئه‌منی که بووه‌ته هۆی کۆچی ئه‌رمه‌نه‌کانی عێراق بۆ ده‌ره‌وه و ستايشى يه‌كترقبووڵكردن، پێكه‌وه‌ژيان، ته‌بايى و لێبورده‌يى له هه‌رێمى كوردستان كرد و هه‌ردوولا جه‌ختيان له قووڵكردنه‌وه‌ى ئه‌و كولتووره كرده‌وه.
