قوباد تاڵەبانی بووە سەرۆکی هاوپەیمانی

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
میدیای فەرمی گۆڕان رایگهیاند:" قوباد تاڵەبانی بە فەرمی لەلایەن یەکێتی و گۆڕانەوە وەک سەرۆکی نوێی هاوپەیمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دەستنیشانکرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 29-07-2021 یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان بۆ تاوتوێی پەیوەندییەکانیان و دیاریکردنی کەسێك بۆ پۆستی سەرۆکی هاوپەیمانی نێوانیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە و دوای دوو کاژێر کۆبوونەوەکە کۆتاییهات.
کۆبوونەوەکە لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بوو، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی و عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکەیان کرد.

بابهتی پهیوهندیدار