وەزارەتی بازرگانی: ڕێگە بە گرانبونی هێلكە نادەین

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رایگه‌یاند:" رێگەنادات نرخی ته‌به‌قی ھێلکە بە پێنج ھەزار دینار زیاتر بفرۆشرێت".

رۆژی چوار شەممە 25ی ئابی 2021، بەرێوه‌بەرایەتی چاودێری بازرگانی بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی نرخی ھێلکە و بۆئەوەی بازرگان و خاوەن دوکان و مارکێتەکان بەئارەزوی خۆیان نرخی ھێلکە بەرز نەکەنەوە بڕیاریان دا ھەر شوێنێک نرخی ته‌به‌قه‌ی ھێلکە لە پێنج ھەزار دینار زیاتر بفرۆشێت سزا دەدرێت و شوێنەکەی دادەخرێت.

لە هەرێمی كوردستان 11 پرۆژەی بەخێوكردنی مریشك بۆ بەرهەمهێنانی هێلكە هەن، ساڵانە یەك ملیار و 200 ملیۆن هێلكە بەرهەمدەهێندرێن، 95%ـی هێلكەی بەرهەمهاتوو رەوانەی بازاڕەكانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق دەكرێن و خه‌ڵكی كوردستان زیاتر هێلكه‌ی توركی و ئێرانی ده‌خۆن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار