بولغاریا ڕێوشوێنی نوێ لە سنورەكان دەگرێتەبەر

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزیری بەرگری بولغاریا رایگەیاند: " فشارێکی زۆر لەسەر سنوری وڵاتەکەمان دروست بووە. سەربازان ئەرکی پاراستنی سنور جێبەجێ دەکەن و جەندرمە لەسەر سنوور هاوکاری سەربازان دەکەن بۆیە ناچاربوین سنورەكان توندوتۆڵتر بكەین".
بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەکان، جۆرجی پانایۆیوڤ وەزیری بەرگری بولغاریا رایگەیاندووە: "فشارێک زۆر لەسەر سنوری وڵاتەکەی دروست بووە. سەربازان ئەرکی پاراستنی سنور جێبەجێ دەکەن و جەندرمە لەسەر سنوور هاوکاری سەربازان دەکەن. ئەم بریارە لەدوای زیادبوونی شەپولی پەنابەری دەرچووە".
دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئەفغانستان، لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە، کۆچی خەڵکی ئەفغانستان بەرەو وڵاتانی رۆژئاوا دەستیپێکرد. بولغاریاش لە نێوان سنوری خۆی و تورکیا و یوناندا 400 بۆ 700 سەربازی دیکە جێگیر دەکات.
بولغاریا کە سنوری تێپەڕبوونی پەنابەرانە بۆ ئەوروپا، لەنێوان ساڵانی 2013 و 2018دا بە درێژایی 259 کیلۆمەتر سنورەکەی لەگەڵ تورکیا تەلبەند کرد.
بولغاریا کە هەژارترین وڵاتی یەکێتی ئەوروپایە، تاوەکو ئێستا هیچ پەنابەرێکی لە وڵاتەکەی قبوڵ نەکردووە
