سەلاحەدین دەمیرتاش چەند پێشنیازێک دەداتە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) چەند پێشنیازێکی ئاڕاستەی پارتە بەرهەڵستکارەکانی تورکیا کردووە بۆئەوەی بتوانن سەرکەوتن بەسەر پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری تورکیا بەسەرۆکایەتیی رەجەب تەییب ئەردۆغان بەدەست بهێنن.

سەلاحەددین دەمیرتاشی هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) وەک ئاماژەیەک بۆ گرنگی کاری هاوبەش و ناونانی یەک پاڵێوراوی هاوبەش بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا دەمیرتاش دەڵێت: یەکەم دەبێت وەک یەک تیم کار بکەن و دواتر هێرشبەرێک دەستنیشان بکەن و بەهەمووتان بیخەنە پێشەوە و لەڕێگای پاساتێکی زۆرەوە بواری گۆڵکردنی بۆ بڕەخسێنن.

هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لەبەشێکی تری قسەکانیدا باسی لە گرنگی چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیا کردووە و تێیدا دەڵێت" دەبێت تورکیا ببێتە دەوڵەتێکی هاوبەش کە ٨٥ ملیۆن کورد و تورک وەک یەک لەخۆبگرێت، ئومێد دەکەم هەڵبژاردنی داهاتوو دەرگا لەبەردەم دیموکراتییەتدا بکاتەوە و هەموو کەس بتوانن بە ئاشتیی و ئارامیی بەیەکەوە بژین".

 دەشڵێت : هیچ کێشەیەک بە شەڕ و توندوتیژی و دەستگیرکردن و دوورخستنەوە چارەسەر ناکرێت، بەڵکو تاکە ڕێگا دانوستان و گفتوگۆکردنە، هەربۆیە بەردەوام دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەک دەهێڵینەوە.
 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار