فوئاد حسێن: بەراوردکردنى دۆخی عێراق بە ئەفغانستان هەڵەیەکى گەورەیە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزیرى دەرەوەى عێراق رایگەیاند:" دۆخی عێراق لەگەڵ ئەفغانستاندا جیاوازە و بەراوردکردنى هەڵەیەکى گەورەیە، چونکە بزوتنەوەیەکی وەکو تاڵیبان بوونی نییە.
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، بەراوردکردنى نێوان عێراق و ئەفغانستان هەڵەیەکی گەورەیە، چونکە دۆخى ئەم دوو وڵاتە جیاوازەو لە هیچ روویەکەوە لەیەکتر ناچن.
ئاماژەى بەوەشکردوە، هێزەکانی ئەمریکا ژمارەیان زۆر کەمە لە عێراقدا و حکومەتی ئەفغانستان و فیدڕاڵی بەراورد ناکرێن تەنانەت لە رووی سەربازیشەوە.
فوئاد حسێن جەختیکردەوە کە عێراق ئەزموونی روبەڕوبوونەوەی داعشی هەیە و کەمبوونەوەی گرژییەکان لە ناوچەکان بە مانای کەمبوونەوەی گرژییە لەناو وڵاتدا.

بابهتی پهیوهندیدار