دەستەی ژینگە: بەهۆی بۆردومانەكانی توركیا یەك ملیۆن دۆنم لە دارستانەكای هەرێم سوتاون

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێم رایگەیاند:" لەماوەی 10ساڵی ڕابردوودا بەهۆی بۆردومانەكانی دەوڵەتی توركیاوە، یەك ملیۆن دۆنم دارستان لەناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان، سووتاون و لەناوچوون".

ئەحمەد محەمەد، وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێم لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەموو جۆرە سووتانێك، كاریگەریی لەسەر پیسبوونی ژینگە دەبێت، بۆردومانەكانی توركیاش كاریگەرییان زۆرە لەسەر سووتان و لەناوبردنی ژینگەی سروشتی لە هەرێمی كوردستان".

ئاماژەی بەوەشكردووە، "بەهۆی سووتانی دارستانەكانی هەرێمی كوردستانەوە، جگە لە سووتانی دارودرەخت، هەزاران گیانلەبەری هەمەجۆر لەناوچوون كە بەپێی دەستوور، دەبێت دەوڵەت پارێزگاری لە ژینگە و گیانلەبەرە هەمەجۆرەكانیش بكات".

وتەبێژی دەستەی ژینگە، ڕاشیگەیاندووە، "بەهۆی بۆردومانەكانەوە، یەك لەسەر سێی ڕووبەری دارستەكانی هەرێم، سووتاون، بەجۆرێك لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا، یەك ملیۆن دۆنم تەنها ڕووبەری دارستانەكانی هەرێم لەناوچە سنوورییەكان، سووتاون.

سەبارەت بە ڕێگریكردن لە بۆردومانەكانی دەوڵەتی توركیا و بڕینەوەی دارستانەكانی هەرێم لەلایەن توركیاوە، وتەبێژی دەستەی ژینگە وتی: بەهۆی مەترسیی بۆردومانەكان و نەپارێزراوی ناوچەكە، نەیانتوانیوە سەردانی ناوچە سنوورییەكان بكەن و هیچ داتایەكی فەرمیشیان لەبەردەست نییە، ئاخۆ زیانی دراستانەكان و بڕینەوەی دارەكان لەلایەن توركیاوە چەندە، وتیشی، "لەڕێگەی لیژنەی گۆڕانكاری كەشوهەواوە، بۆچوونی خۆیان دەربڕیوە لەسەر بڕینەوەی دارەكانی كوردستان لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە".

ئەوەشی ئاشکراکرد،"لەڕێگەی وەزارەتی ژینگەی عێراق و وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوایان كردووە، كە دەبێت عێراق ژینگەی ناوچە سنوورییەكان بپارێزێت و داوایش لە توركیا بكەن، بۆردومانەكانی بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان ڕابرگێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار