موقتەدا سەدر: بەشداریی هەڵبژاردن دەکەین

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە بڕیاری بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردن پاشگەزبووەوە و رایگەیاند:" بەشداریی هەڵبژاردن دەکەن کە بڕیارە لە 10ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

ئەمڕۆ هەینی27ی ئابی 2021، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لەبارەی بەشدای كردنی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق رایگەیاند، لەپێناو نەهێشتنی گەندەڵی بەشداری هەڵبژاردنی ئەمساڵی عێراق دەکەن کە بڕیارە لە 10ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

دوای ئەوەی لە نێوەڕاستی مانگی تەممووز موقتەدا سەدر بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی راگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 27-08-2021 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئاماژەی بەوە دا، "هەندێک کەس گرەویان لەسەر ئەوە دەکرد کە ئێمە ناتوانین بگەڕێینەوە ناو هەڵبژاردن، بەڵام بە خەڵک دەڵێم کە پێکەوە هەموومان بەشداریی هەڵبژاردن دەکەین".

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق زیاتر لە سێ هەزار کەس خۆیان بەربژێر کردووە، کێبڕکێ لەسەر 329 کورسیی پەرلەمان دەکەن، تاوەکو ئێستاش حکومەت و کۆمیسیۆن سوورن لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی خۆی.

لە هەمان كاتیشدا كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان جەختیان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان كردەوە لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا، پێشتر جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆن بە وێستگە نیوزی راگەیاندبوو، ئامادەكاریەكانی هەڵبژاردن زۆربەی كراوە و لە كاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.

جگە لە كۆمسیۆنیش حكومەتی عێراقیش دوپاتیكردەوە كە هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت لەوانەش مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەدا كە هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار