تەندروستی عیراق: 79 كەسی دیكە بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند:" له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا‌ 79 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، حەوت هەزار و 202 توشبوی دیكه‌ تۆماركراون، زۆرترین حاڵەتی گیان لەدەستدانیش لەپارێزگاکانی هەرێم لەدهۆک تۆمارکراوە کە تێیدا 9 کەس گیانیان لەدەستداوە.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ 24 كاتژمێری رابردودا حەوت هەزار و 202 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و كۆی گشتی توشبوان گه‌یشته‌ یەک ملیۆن و 862 هەزار و 983 توشبو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، 8 هه‌زار و 202 توشبوی كۆرۆناش چاكبونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها 79 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار