ئەمرۆ لووتکەی بەغدا بەڕێوەدەچێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بڕیارە لووتکەی بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی ئەمڕۆ لە كاتژمێر 12 نیوەڕۆ بە سەرپەرشتی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ئەنجوومەنی وەزیران دەستپێبکات و ماوەی 2 كاتژمێر بەردەوام دەبێت، سەرۆکی وڵاتان وتاریان دەبێت.
لووتکەی بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی لە دوای ساڵی 2003ـەوە فراوانترین کۆبوونەوەی سەرۆک و وەزیرانی دەرەوەی نۆ وڵاتە لە عێراق. ئامانجی کۆبوونەوەکە ئەوەیە کە عێراق رۆڵی نێودەنگیری لە کێشە و ململانێکانی ناوچەکە ببینێت.
لە دوای ساڵی 2003وە یەکەمجارە کۆبوونەوە و لووتکەیەکی فراوانی لەو شێوەیە لە بەغدا رێکبخرێت بە بەشداری سەرۆک و وەزیرانی دەرەوەی 9 وڵات، هەرچەند چاوەڕێی ئەوە دەکرێت لە پەراوێزی لووتکەکە کۆبوونەوەی دووقۆڵی بکرێت.
ئامانجی سەرەکیی بەستنی ئەم لووتکەیە، پەیوەندیی بە پرسی ئابووری، سیاسییەکان و ئەمنی و سەقامگیری عێراق و ناوچەکە هەیە.
