ئەمریکا: 500 ئەمریکی لە ئەفغانستان ماون

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند:" لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ ئەوەی نزیکەی 500 ئەمریکی بەجێماو لە ئەفغانستان بکشێننەوە".

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، رۆژی هەینی 8 هەزار و 500 کەس لە فڕۆکەخانەی کابوولەوە بە فڕۆکە سەربازییەکانی ئەمریکا و چوار هەزاری دیکە بە فڕۆکەی هاوپەیمانان گوێزراونەتە دەرەوەی ئەفغانستان. 

لە کۆی ئەو 8 هەزار و500 کەسەی کە بە فڕۆکەکانی ئەمریکا گوێزراونەتەوە، نزیکەی 300یان هاووڵاتیی ئەمریکین و تا ئێستا کۆی گشتی 5 هەزار و 100 ئەمریکی لە دوای 14ی ئابەوە ئەفغانستانیان جێهێشتووە. 

نێد پرایس باسی لەوەش کرد، بەرپرسانی ئەمریکا پێیانوایە "چەند سەد" هاووڵاتیێکی ئەمریکی لە ئەفغانستاندا ماون کە دەیانەوێت ئەو وڵاتە جێبێڵن. 

 

دوێنێ جۆن کێربی، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا پێیوایە کە هێشتا هەڕەشە لەسەر فڕۆکەخانەکە ماوە، "بە دڵنیاییەوە ئێمە ئامادەین و پێشبینی هێرشی دیکە دەکەین."

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار