ئاسیاسێڵ گرێبه‌ستی یاریه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان واژۆده‌كات

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

ئاسیاسێڵ ڕێكەوتننامەیەکی ستراتیژی بۆ کاری هاوبەش لەگەڵ فیدراسیۆنی عێراقی بۆ وەرزشە ئەلیکترۆنییەکان واژودەکات بۆ بەگەڕخستنی پلاتفۆرمێکی وەرزشیی ئەلیکترۆنی، بەرێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکان‌و بەبازاڕکردن له‌ئاسیاسێڵ-یش ده‌ڵێت:"له‌مڕۆوه‌ پلاتفۆڕمی گەیم سێڵ "GameCell" خراوه‌ته‌كار".

به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى كۆمپانیاى ئاسیاسێڵ، لەئیڤێنتێکدا کە لەشاری بەغداو لەکەشێکی تەواو جیاوازو کەموێنەدا سازکرابوو، بەتایبەتیش بۆ ئەو بۆنەیە ئامادەکرابوو، 250 کەس لەوانەی خولیای یاریکردنی ئۆنلاینن ئامادەی ئیمزاکردنی ڕێکەوتننامەیەکی کاری هاوبەشی ستراتیژی بون لەنێوان ئاسیاسێڵ‌و فیدراسیۆنی عێراق بۆ وەرزشە ئەلیکترۆنییەکان.

ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، مەبەست لەو ڕێكەوتننامەیە کە ڕێکەوتننامەیەکە تایبەت بەسپۆنسەرکردن، بەگەڕخستنی تازەترین پلاتفۆرمی ئاسیاسێڵە کە ئەویش گەیم سێڵ "GameCell"ە کە دەبێتە ماڵێك بۆ لەخۆگرتنی سەرجەمی ئەو بابەتانەی کە پەیوەندییان بەیاریکردن‌و گەیمینەوە هەیە لەعێراقدا، لەلایەن فیدراسیۆنی عێراقەوە بۆ وەرزشە ئەلیکترۆنییەکان ڕێكخراوەو ئاسیاسێڵ بەخێرایی خستویەتیەکار؛ کە یەکەمین‌و تەنها کۆمەڵەو پلاتفۆڕمی وەرزشی ئەلیکترۆنی فەرمییە لەعێراقدا.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، تاڕادەیەکی زۆر هاوشێوەی ئاسیاسێڵ، ئامانجی گەیم سێڵ "GameCell"یش کۆکردنەوەی خەڵکە؛ ئەو خەڵکانەی چێژ لەڤیدیۆگەیم‌و تەماشاکردنی وەرزشی ئەلیکترۆنی دەبینن، یان ئەوانەی کە کۆمەڵگەی گەیمین شتێكی تەواو تازەیە بۆیان‌و بۆ کەشێكی دۆستانە دەگەڕێن بۆ فێربونی، گەیم سێڵ "GameCell" مەبەستیەتی باشترین ئەزمونی بەکار‌هێنان پێشکەشبکات‌و داواکاری هەموو جۆرە یاریزانە ئۆنلاینەکان‌و گەیمەرەکان ڕایی بکات، چ کێبڕکێ بێت یان یاریکردنی ڕاگوزەرو ئاسایی یان هەرچییەك بێت لەنێوان ئەو دووانەدا کە ئەمانە هەمووی ئینتەرنێتە 4Gیه‌ خێراترینەکەی ئاسیاسێڵ بەگەڕیدەخات کە فراوانترین تۆڕی ڕوماڵی هەیە لەعێراق.

پلاتفۆڕمە نوێیەکەی ئاسیاسێڵ زنجیرەیەك لەخولی یاری هەفتانەو مانگانەو وەرزییانە پێشکەشدەکات کە لەلایەن فیدراسیۆنی عێراقی بۆ وەرزشە ئەلیکترۆنییەکانەوە ڕێکدەخرێن‌و تیایدا گەیمەرە بەناوبانگەکان دەکەونە کێبڕکێکردنەوە بۆ بردنەوەی خەڵاتی نەختینە.

ئیڤێنتەکە خۆی یەکێك بوە لەگەورەترین ئەو بۆنانەی کە بەغدا بەخۆیەوە بینیوە، ئەزمونێکی تێروتەسەلە بەجۆرێك دیزاینکراوە کە هەموو بابەتەکانی گەیمین لەخۆبگرێت، یاری کۆسپلەی "Cosplay" (خۆگۆڕین بەجلوبەرگی تایبەت بۆ نمایشی کارەکتەری دیاریکراو)، ڕۆبۆتی گەورە، سەکۆی یاریکردن، نمایشکردنی فیگەرەکانی ئاکشن، نمایشکردنی ڕوناکی‌و لەیزەرو خولی یاری دۆستانە، ئەمانە ناوی چەند چالاکییەک بوو کە لەو شوێنە گەورەیەدا ئەنجامدران‌و بۆ ئەو مەبەستە دروستکراوە، هەروەها ئەو ڕاستییە نیشاندەدەن کە چۆن ئاسیاسێڵ هەموو هەوڵێکی دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەی بەباشترین شێوە خزمەتی بەشداربوانی‌و یاریزانان‌و گەیمەرەکانی بکات، دوای بەگەڕخستنی ئەم ئیڤێنتە سەرسوڕهێنەرەو نمایشی ڕوناکی تیایدا، چرا حسێن، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری بەشی کۆمێرشاڵی ئاسیاسێڵ‌و حەیدەر جەعفەر سەرۆکی فیدراسیۆنی عێراقی بۆ وەرزشە ئەلیکترۆنییەکان، ڕێكەوتننامەی شەراکەتی ستراتیژییان ئیمزاکرد لە نێوانیاندا.

ئاسیاسێڵ تەنها کۆمپانیای عێراقی دەبێت کە پشتگیری یایزانانی ئۆنلاین‌و گەیمەرەکان بکات بەتەکنۆلۆجیا پلەیەکە پێشکەوتووەکەی‌و ئینتەرنێتە خێراکەی، لەکاتێكدا فیدراسیۆنی عێراقی بۆ وەرزشە ئەلیکترۆنییەکان هەڵدەسێت ڕێکخستنی خولی یارییەکان بەدرێژایی ساڵ کە لەڕێی ئینتەرنێتی 4G ئاسیاسێڵەوە بەگەڕدەخرێن.

عومەر فالح بەرێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکان‌و بەبازاڕکردن ڕایگه‌یاند، "یاریزانانی ئۆنلاین‌و گەیمەرەکان بەشێکی گەورەن لەبەشداربوانمان، بۆ ماوەیەکی کەم ڕازینەبون لەخێرایی ئینتەرنێت بەهۆی سنوربەندییەکانی ئینتەرنێتی 3Gوە".

وتیشى:"لەوکاتەی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێتی 4G خراوەتەکارو ڕاستەوخۆ دوای مۆڵەتپێدانی 4G بەشێوەیەکی فەرمی چەند مانگێك لەمەوبەر، بارودۆخەکان گۆڕان، چونکە توانیمان ئەو خێرایی ئینتەرنێتەی کە بەشداربوانمان پێویستییان پێیەتی بۆیان دابین بکەین".

ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه‌، "بەدەم داواکارییەکانیانەوە چوین‌و شەوو ڕۆژما خستوەتەسەریەك بۆ بەهێزکردنی خزمەتگوزارییەکانمان لەپێناو باشترکردنی خێرایی ئینتەرنێت بەجۆرێك کە لەئاستی پێداویستی خەڵكدا بێت، بەتایبەت ئەو خەڵکانەی سەرقاڵی یاری ئۆنلاین‌و گەیمینن، ئێمە دەزانین کە ئەو خەڵکانەی سەرقاڵی وەرزشی ئەلیکترۆنین هەمیشە بەشێوەیەکی دۆستانە لەلایەن کۆمەڵگەوە سەیرناکرێن؛ بەڵام ئاسیاسێڵ خۆشحاڵە بەوەی بەهرەی خۆی بخاتەگەڕو ببێتە تەنها کۆمپانیای پەیوەندی پشتگیرییان لێبکات‌و بەرهەم‌و خزمەتگوزارییەکانی بەجۆرێك بگونجێنێت کە بەشێوەیەکی باشتر خزمەتیان پێبکات".

ئه‌وه‌شى وت:"ئەوکارە گرانەی لەئەستۆمان گرتوەو ئەنجاممانداوە بەروبومەکەیمان چنییەوە بەوەی کە ئاسیاسێڵ وەکو یەکەمین کۆمپانیا لەعێراقدا پۆلێنکرا لەڕوی خێرایی‌و ڕوماڵی تۆڕی پەیوندییەوە، ئێمە خۆشحاڵێن بەواژوکردنی ئەم ڕێکەوتننامەیەش لەگەڵ فیدراسیۆنی عێراقی بۆ وەرزشە ئەلیکترۆنییەکان وەکو نیەتێکی ڕاستەقینە لەئاسیاسێڵەوە بۆ پشتیوانیکردنی ئەو خەڵکانەی سەرقاڵی وەرزشە ئەلیکترۆنییەکانن ئه‌ویش پلاتفۆرمی گەیم سێڵ "GameCell"ه‌ کە ئەمڕۆ خستمانەکار".

جه‌ختیكرده‌وه‌، "ئێمە وەکو ئاسیاسێڵ سپۆنسەری یارییەکان دەکەین‌و پشتگیری تەکنیکی‌و داتا سەنتەر دابیندەکەین، بێجگە لەدابینکردنی پشتگیری بۆ ئەوانەی یاری نوێ پەرەپێدەدەن لەگەڵ چەندین سوپرایزی تر لەداهاتودا، ئاسیاسێڵ سورە لەسەر گۆڕینی تێڕوانین‌و بۆچونی خەڵك سەبارەت بەو خەڵکانەی خەریکی وەرزشی ئەلیکترۆنین".

هاوكات حەیدەر جەعفەر سەرۆکی فیدراسیۆنی عێراقی بۆ وەرزشە ئەلیکترۆنییەکان ئاشكرایكرد، "شەرەفێکی گەورەیە بۆ ئێمە کە لەلایەن دامەزراوەیەکی گەورەی عێراقی‌و خێراترین کۆمپانیای پەیوەندییەوە لەعێراق پشتگیری دەکرێین کە ئەویش ئاسیاسێڵە، گەیمەرەکان‌و یاریزانانی ئۆنلاین هەمیشە دڵسۆزییان هەبووە بۆ براندی ئاسیاسێڵ، تەنانەت پێش ئەم هەنگاوە گەورەیەش، ئاسیاسێڵ هەمیشە ئینتەرنێتێکی خێراو جێگیری دابینکردوە کە ئێمە وەکو گەیمەرو یاریزانانی ئۆنلاین پێویستمان پێی بوە بۆ ئەنجامدانی یارییە وەرزشییە ئەلیکترۆنییەکانمان، ئەم پلاتفۆرمە نوێیە کە بۆ ئاسیاسێڵی بەڕێوەدەبەین؛ گەیم سێڵ "GameCell" پێویستییەکی زۆر هەنووکەییە بۆ کۆمەڵگەکەمان".

دەربارەی ئاسیاسێڵ:
ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکەری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل‌و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لەعێراق‌و له‌1ى كانونى دوەمی 2021وه‌ ژماره‌ى به‌شداربوی ڕەزامەندی14.7  ملیۆنی تێپەڕاندوە، ئاسیاسێڵ وەکو یەکەم کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لەعێراق، یەکەم کۆمپانیاشە کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت‌و خزمەتگوزای 4G بەکوالێتی یەکی بەرز لەسەرتاسەری سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابینبکات.‌ 

تۆڕى ئاسیاسێڵ زیاتر 99%ى دانیشتوانى عێراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ى ببێته‌ فراوانترین تۆڕى مۆبایل له‌بەرامبەر دوو كۆمپانیایەکەی تری مۆبایل له‌عێراقدا، ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لەکانونی دوەمی 2015 بەباشترین دابینکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دادەنرێت کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بەبەرزترین کوالێتی لەعێراق دابیندەکات. لەناوەڕاستی ساڵی 2021، ئاسیاسێڵ وەکو خێراترین خزمەتگوزاری 4G لەعێراق لەلایەن Speedchecker® ‌و گشتگیرترین ڕوماڵی تۆڕی ئینتەرنێت لەOokla ®وە دەستنیشانکرا. 

سەبارەت فیدراسيۆنی عێراقیی بۆ وەرزشە ئەلیکترۆنییەکان "IQESF"
سەبارەت بەفیدراسێۆنی عێراقیی بۆ وەرزشە ئەلیکترۆنییەکان "IQESF" دەستەیەکی قازانج- نەویستی نیشتمانییە کە توانای خۆی سەلماندووە بۆ برەودان بەوەرزشی ئەلیکترۆنی‌و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری دەربارەی ئەو وەرزشە‌و باشترکردنی پێوەرەکانی لەعێراقداو بەخشینی ئیلهام بەکەسانی خاوەن بەهرە لەناوخۆی وڵاتدا لەداهاتوودا. فیدراسێۆنی عێراقیی بۆ وەرزشە ئەلیکترۆنییەکان ئامانجی پشتیوانیکردنی چالاکییەکانی وەرزشی ئەلیکترۆنییە لەعێراق لەگەڵ دابینکردنی شارەزایی‌و ڕاوێژ، ئەوان قورسایی کاری خۆیان خستوەتەسەر خەڵکی ئاسایی لەوانەی سەرقاڵی وەرزشە ئەلیکترۆنییەکانن، دەزگایەکی حکومی نین.

بەوپێیەی فیدراسێۆنی عێراقیی بۆ وەرزشە ئەلیکترۆنییەکان "IQESF" ڕێکخراوێکی قازانج-نەویستە، هەموو ئەو داهاتانەی لێی بەرهەمدێت دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەبردنی ڕێکخراوەکەو فەندکردنی وەرزشە میللیەکان، لەوانە ڕێکخستنی خولی پاڵەوانێتی قوتابخانەو کۆلیژەکان‌و پشتیوانیکردن لەدامەزراندنی یانە‌و ئەنجامدانی دەستپێشخەری تر.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار