کازمی: لوتكەی بەغدا هاوكاری عێراق دەكات بۆ هەموو هاوكارییەك

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی حكومەتی عێراق لە لووتکەی بەغدا رایگەیاند: "گرێدانی ئەو کۆنگرەیە لە بەغدا بەرجەستەی رۆڵی عێراق دەکات بۆ ئەوەی باشترین پەیوەندیی لەگەڵ وڵاتانی دونیا هەبێت کە لەسەر بنچینەی هاریکاری و تەواوکاری و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆ و زاڵبوون بەسەر زمانی گفتوگۆ و هاوبەشی و رێزگرتنی بەرامبەر بونیادنرابێت".
ئەمڕۆ شەممە 28-08-2021 کۆنگرەی بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی بە وتارێکی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستیپێکرد.
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: "عێراق لە قۆناغی رابردوودا لەسەر ئاستی جیاواز رووبەڕووی ئاڵنگاریی گەورە بووەوە، بەڵام توانیی هەنگاوی فراوان بنێت بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاڵنگارییانە بە ئیرادەی گەلەکەمان و پێداگری لەکارکردن و ژیان لە پێناو داهاتووێک کە شایستەی بێت، بە یارمەتی سەرجەم برایەکانی و دراوسێیەکانی."

بابهتی پهیوهندیدار