وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده لەبارەی لابردنی كتێبی ئاینەوە ڕونكردنەوە دەدات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند: " لابردنی کتێبی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەکانی خوێندن، ئەو بابەتە هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە کتێبەکانی پەروەردەی ئیسلامی نە لابراوە و نە لاشدەبرێت و نەهیچ بەرنامەیەکیشمان بۆ ئەم بابەتە هەیە.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28ى ئابى 2021، له‌باره‌ى لابردنى كتێبى په‌روه‌رده‌ى ئیسلامى له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، سەبارەت بە ئەو دەنگۆیانەی بڵاو بۆتەوە دەربارەی لابردنی کتێبی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەکانی خوێندن، ئێمە وەکو وەزارەتی پەروەردە بە هەموولایەکی ڕادەگەیەنین کە ئەو بابەتە هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە کتێبەکانی پەروەردەی ئیسلامی نە لابراوە و نە لاشدەبرێت و نەهیچ بەرنامەیەکیشمان بۆ ئەم بابەتە هەیە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، بەڵکو بایەخ و گرنگی زۆریشی پێدراوە، بەداخەوە هەندێک کەس ئەم بانگەشەیە دەکەن کە وەک کەرەستەیەکی سیاسی و بۆ مەرامی هەڵبژاردن بەکاری دەهێنن
