ئاسایشی سلێمانی سێ باندی ساختەکردنی پارە دەستگیر دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ باندی ساختەکردنی دراوی راگەیاند، کە لە پێنج کەس پێکدێن و بڕێکی زۆریش پارەی ساختە دەستی بەسەرداگیرا.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند هێزەکانى بەڕێوەبەرایەتى ئاسایش توانیویانە لە رۆژانى 11 و 16 ى ئابى 2021 لە چەند هەڵمەتێکدا سێ باندی ساختەکار دەستگیربکەن.
هەروەها لە راگەیانراوەکەی ئاسایشی سلێمانی ئەوەش هاتووە لەم چەند چالاکییەدا توانراوە دەست بەسەر 40 هەزار یۆرۆى ساختە و حەوت هەزار دۆلارى ساختەدا بگیرێت. سەرجەم تۆمەتباران بە فەرمانى دادوەر و بەپێى ماددەى 281 لەیاساى سزاکانى عێراقى راگیراون و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

بابهتی پهیوهندیدار