حكومەت زیاتر لە 800 ملیۆن دینار بۆ سلێمانی و هەولێر خەرجدەكات

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی بڕی زیاتر لە 499 ملیۆن دینار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ شەقام و كۆڵانەكانی شاری سلێمانی و زیاتر لە 380 ملیۆن دینار بۆ 14 پرۆژەی ئاو لە هەولێر.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار واژووی لەسەر خەرجكردنی بڕی 499 ملیۆن و 254 هه‌زار و 690 دینار كرد، كە ئەو بڕە پارەیە لەسەر داهاتی رێژەی 15%ی سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانییە.

هەر ئەمڕۆ یەکشەممە، کوردۆ عومەر، وتەبێژی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان  رایگەیاند:"بە مەبەستی پەرەپێدانی سێكتەری ئاو و نۆژەنكردنەوەی پرۆژەكانی ئاوی خواردنەوە لە شاری هەولێر، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری خەرجكردنی زیاتر لە 380 ملیۆن دیناریدا بۆ جێبەجێكردنی 14 پرۆژەی تایبەت بە ئاو لە شاری هەولێر".

کوردۆ عومەر وتی: "كۆی گوژمەكە بریتییە لە 380 ملیۆن و 477 هەزار و 50 دینار و لەسەر %17ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر بە مەبەستی جێبەجێكردنی 14 پرۆژەی ئاو لە شاری هەولێر خەرج دەكرێت".

لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و بەهۆی مەبارانیەوە لە ساڵی رابردوو، هەرێمی كوردستان بەگشتی توشی وشكەساڵی بۆتەوە و كەمی زۆربەی گەڕەكەكانی شارەكانی گرتۆتەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار