وەزارەتی نەوتی عێراق: بەنزینی پێویستە ئامادەیە چاوەڕێی داواکاری حكومەتی هەرێمین

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزیری نەوتی عێراقرایگەیاند:" لە کۆگاکانماندا بەنزین ئامادەیە، چاوەڕێی داواکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانن بۆ ئەوەی رۆژانە یەک ملیۆن لیتر نەوت رەوانە بکەن.
ئەمرۆ یەکشەممە 5ی ئەیلولی 2021. ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند: "ئەگەر ئەمڕۆ داواکارییەکەیان بەدەست بگات، ئەوا سبەینێ بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە دەکەن".
ئەو وتانەی وەزیری نەوتی عێراق دوای کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ناوبراو لەگەڵ پاتریک بویانیە، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تۆتاڵ هات لە کۆشکی حکومی لە بەغدا.
رۆژی 28-08-2021 وەزارەتی نەوتی عێراق رەزامەندی دەربڕی رۆژانە بڕی هەزار و 80 مەتر سێجا بەنزین بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت و پارێزگای هەڵەبجەش لەگەڵ پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی پشکی بۆ دیاریکراوە.
بەپێی نووسراوێکی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق کە ژمارە 8915ـی لەسەرە و لە رۆژی 28ی ئابی 2021 دەرچووە، رەزامەندی دەربڕاوە لەسەر ناردنی بڕی 1080 مەتر سێ جا لە بەنزین بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و بەمشێوەیە پشکی پارێزگاکان دیاریکراوە:
- پارێزگای هەولێر: 360 مەتر سێ جا لە رۆژێکدا
- پارێزگای سلێمانی: 360 مەتر سێ جا لە رۆژێکدا
- پارێزگای دهۆک: 216 مەتر سێ جا لە رۆژێکدا
- پارێزگای هەڵەبجە: 144 مەتر سێ جا لە رۆژێکدا
سەبارەت بە میکانیزمەکانی ناردنی ئەو بڕە بەنزینەش کە بڕیارە رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت لەو نووسراوەدا هاتووە:
- ناوی ئەو وێستگە و رێگەپێدراوەکانیان و ئەو لیستانەیشی کە ژمارەی ئەو بارهەڵگرانەی لەسەرە لەگەڵ ئەو وێستگانە کاردەکەن لەلایەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستانەوە پێتان دەگات و بەپێی ئەو بڕانەی دیاریکراون.
- خاوەنی وێستگەکان بەهای ئەو بڕەی پێویستە پێیبدرێت دەخاتە هەژمارەکانی لقی دابەشکردنی مەبەست "ئەو ناوچەیەی کە لێوەی باردەکرێت و لەژێر رۆشنایی ئەوەدا ئەو بڕەی تەرخانکراوە لە رێگەی فۆڕمی بارکردنەوە دەدرێت، هەروەها ئەو وێستگەیەش دیاریدەکرێت کە لێیەوە باردەکرێت بەمەبەستی پێدانیان."
- نرخی پشتپێبەستراو 650 دینار دەبێت بۆ هەر لیترێک
