داواکاری گشتی هەرێم لەسەر دۆسیەی "گۆڤەند" بڕیاریدا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

داواکاری گشتیی هەرێم لەسەر دۆسیەی "گۆڤەند" لیژنەیەکی پێکهێنا و دەڵێت، "ڕێکاری یاسایی دژ بەو کەسە دەگیرێتەبەر".   

لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێم ئەمرۆ یەکشەممە 5ی ئەیلولی 2021)، ڕایگەیاند، "ئەمرۆ یەکشەممە، بە سەرپەرشتی سەرۆکی داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان کۆبونەوەیەک ئەنجام درا لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لایەنی پەیوەندیدار".   

ئاماژە بەوەشکراوە، "وێرای سەر کۆنەکردنی ئەو کارە نەشیاوەی دەربارەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە کەسێک بەناوی (گۆڤەند) بلاویکردووەتەوە لە سۆشیال میدیا بەم دواییە کە تەشهیرە بەو ئافرەتان و پیاوانەی کە لە گرتە ڤیدیۆکان ناویان هاتووە، بریاردرا بە پێک هێنانی لیژنەیەک بۆ پێداچوونەوەی ئەم بابەتە و چەند رێکارێکی یاسایی دژ بەو کەسە بگرێتەبەر".   

لەڤیدیۆکاندا کە بەشێوەیەکى خێرا و بەربڵاو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە چەند کچێک بەبێ شاردنەوەى روخسارى خۆیان و بە ئاشکرا دەردەکەون کە داواى لێبوردن لەکەسێک بەناوى "گۆڤەند" دەکەن تا ڤیدیۆ و وێنە تایبەتییەکانیان بسڕێتەوە کە لەبڵاویکردوەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار