ئەنجومەنی ئاسایش: پلانی هێرشێكی تیرۆریستی پوچەڵكرایەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "دژەتیرۆری كوردستان پلانی هێرشێكی گروپی تیرۆریستی داعش لەهەولێر پوچەڵدەكاتەوە".

رۆژی یەکشەممە 05-09-2021 ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڤیدیۆی دانپێدانانی ئەو گرووپەی بڵاوکردەوە و دەڵێت "ئەو گرووپە تیرۆریستییەی داعش پێکهاتوون لە مەفرەزەیەکی ئەمنی و پیلانیان هەبووە لەناو شاری هەولێر کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن."

بەپێی راگەیێندراوێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان "ئەم گرووپە تیرۆریستە لە سەرەتای ئەم ساڵەوە لەلایەن ئەمنی عامی گرووپی تیرۆریستی داعش چالاک کراونەتەوە و لەلایەن ئەمیرێکی ئەمنی ناسراو بە (ئەبو حارس) فەرمانیان پێدراوە بۆ ئەوەی کردەوەی تیرۆریستی لە شاری هەولێر ئەنجام بدەن."

هەر لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە گرووپەکە "هەوڵیانداوە بۆمبی چێندراو بۆ ناو شاری هەولێر بهێنن و لەنێو شاری هەولێر کردەوەی تیرۆریستی پێ ئەنجام بدەن و کەسانی بیانی و ئەمنی بکەنە ئامانج."

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بە هەوڵی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر "توانراوە پێش ئەنجامدانی کردەوە تیرۆریستییەکان، ئەندامی ئەم تۆڕە لەناو شاری هەولێر دەستگیربکەن و پیلانەکەیان پووچەڵ بکرێتەوە."

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە لە لێکۆڵینەوەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەرکەوتووە کە "گرووپی تیرۆریستی داعش و سەرکردەکانیان وەک پیشەی پێشوویان بەردەوام لە هەوڵدان بۆ ئەوەی مێردمنداڵ و گەنجەکان، بەتایبەتی ئەوانەی پێشت یەکێک لە ئەندامانی خانەوادەکانیان ئەندامی داعش بوون تەجنید بکەن و کردەوەی تیرۆریستی پێ ئەنجام بدەن."


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار