تا كۆتایی ئەمساڵ 20 ملیۆن ژەمی دیكەی ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە عێراق
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند:" تا کۆتایی ئەمساڵ 20 ملیۆن دۆزی تری ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە عێراق و پشکی ھەرێمی کوردستانیشی تێدایە".
ئەمرۆ یەکشەممە 5ی ئەیلولی 2021 ریاز عەبدولئەمیر بەرێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاندوە: وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق گرێبەستی کردووە بۆ کرینی 30 ملیۆن دۆزی ڤاکسینی کۆرۆنا و تا کۆتایی ئەمساڵ 20 ملیۆن دۆزی ڤاکسینی بەدەست دەگات، كە بەشی هەرێمی كوردستانیشی تێدایە.
ئەگەرچی بەڕێەبەرە گشتیەكەی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەجۆری ئەو ڤاکسینە نەکردووە كە بڕیارە بگاتە عێراق، بەڵام دەڵێت بەرھەمھێنانی ڤاکسین لەلایەن کۆمپانیاکانەوە کاتی زۆری پێویستە.

بابهتی پهیوهندیدار