ئه‌ردۆغان سه‌ردانی عێراق ده‌كات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له‌دیدارێكی نێوان باڵیۆزی توركیا له‌به‌غدا، له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، دوایین پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكردو: باڵیۆزی توركیا رایگه‌یاند، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی به‌نیازه سه‌ردانی عێراق بكات .
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5ی ئەیلولی2021، له‌نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی قاسم ئه‌عره‌جی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، پێشوازی كرد له عه‌لی ره‌زا گونانی باڵیۆزی توركیا له‌به‌غدا، له‌دیداره‌كه‌دا دوایین پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌یان په‌یوه‌ست به هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی نێوان به‌غداو ئه‌نقه‌ره تاوتوێكرد.
له دیداره‌كه‌دا، قاسم ئه‌عره‌جی جه‌ختی له‌وه‌كردۆ‌ته‌وه، پێویسته توركیا له‌دۆخی تایبه‌تی عێراق تێ بگات سه‌باره‌ت به‌دۆسیه‌ی .
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه باڵیۆزی توركیا رایگه‌یاند، ره‌جیب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌ی به‌نیازه سه‌ردانێكی تایبه‌ت بۆ عێراق ئه‌نجام بدات.
باڵیۆزی توركیا له به‌غدا وتیشی، سه‌قامگیری له عێراق، سه‌قامگیری بۆ سه‌رجه‌م وڵاتانی ناوچه‌كه دێنێت.
